چۆن شێوازی نووستن كار لە تەندروستی جەستە دەكات؟

:: PM:06:10:08/01/2019 ‌
بەشێوەیەكی گشتی 25 ساڵی تەمەنمان بە نووستن بەسەر دەبەین، چونكە حەسانەوە بەلەش دەدات و باشە نووستن بەشێوەیەكی تەندروست زۆر سوودی هەیە، نەك تەنیا هیلاكی لەش كەم دەكاتەوە بەڵكو مێشك چالاكتر دەكات.

یەكەم: نووستن لەسەر پشت، ئەم جۆرە نووستنە دەستەكان و قاچەكان بەهەمانشێوە رابووەستن، بەشێوەی سەربازی ناسراوە زۆر سوودی تەندروستی هەیە بۆ لەش سوودەكانی ئەمانەن:
بربرەكانی پشت دەحەسێنێتەوە لەگەڵ مل و باڵ، باری وەستان بەشێوەیەكی گشتی باشتر دەكات، هەڵگەرانەوەیی ترشی گەدە كەمتر دەكاتەوە، یارمەتی هێشتنەوەەی چالاكی سنگ دەدات، رێگە لە خەوزران دەگرێت و چرچی پێست كەم دەكاتەوە لەگەڵ ژانەسەر. لەگەڵ ئەوەشدا نووستن لەسەر پشت هۆكارێكە بۆ پرخاندن، بۆیە باشتر وایە سەرین بەكارنەهێنرێت یان ئەگەر بەكارهێنرا لەژێر ئەژنۆیپەكاندا دانرێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی ئازاری پشت و پرخاندن.

دووەم: نووستن لەسەر شێوەی ئەستێرەی دەریا، ئەم جۆرە نووستنە پێویستە لەسەر پشت رابكشێی پاشان قاچەكانت بكەیتەوە و دواتر هەردوو دەستت بچەمێنیتەوە بۆ سەرەوە بەئاراستەی گوێیەكانت، سوودەكانی ئەم جۆرە نووستنە دەبێَتە هۆی حەسانەوەی بربرەی مل و خەوزران چارەسەر دەكات و ژانەسەر كەم دەكاتەوە و هەڵگەرانەوەیی ترشی گەدە كەو دەكاتەوە بەتایبەتی ئەو كاتەی ئاستی سەر بەرزتر بێت لە لەش و هەروەها رێگە لە چرچی دەموچاو دەگرێت. بەهەمانشێوە بۆ ئەم شێوازی نووستنە باشتر وایە سەرین بەكارنەهێنرێت، چونكە دەبێـتە هۆی ئازاری شان و مل و بربرەكان و پرخاندن.

سێیەم: نووستن لەسەر لا، ئەم شێوازی نووستنە زۆر پێویستە بۆ لەش، چونكە دەبێتە هۆی حەسانەوەی ئەندامەكانی لەش بەشێوەیەكی گشتی سوودەكانی ئەم نووستنە ئەوەیە كە باشترین شێوازە بۆ تەندروستی بڕبڕەكان بەچەمانەوەیی سروشتی دادەنرێت. رێگە لە ئازاری مل دەگرێت، رێگە لە وەستانی هەناسە و پرخەپرخ دەگرێت، باشترین شێوازی نووستنە بۆ ژنی دووگیان.

زۆر نووستن بەم شێوازە رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی ئازاری ئەژنۆكان و پیربوونی پێست و چرچبوون و هەروەها نیشتنی سنگ لە هەندێك حاڵەتدا تەنانەت دەبێتە هۆی ئازاری مل، نووستن لەسەر سك یان سنگ یەكێكە لە شێوازە خراپەكان بۆ تەندروستی لەش، چونكە چەندان زیانی هەیە و تەنیا یەك سوودی هەیە كە پرخاندن كەم دەكاتەوە زیانەكانی وەك گوشار خستنە سەر بربرەكان و دروستبوونی ئازار بەتایبەتی لە مل و بربرەكانی خوارەوەیی پشت، سووری خوێن ناچالاك دەبێت و ئەمەیش هۆكارێكە بۆ چرچبوونی پێست.



وشە - ئاوات ئازاد