گۆرانیبێژى لاو "ئاراس میرانی" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسنتاگرام نوێترین بەرهەمی هونەریی بە ناوی "ناتبینم" بڵاو کردەوە، ئه‌مه‌یش ده‌بێته یه‌كه‌م به‌رهه‌مه‌ى بڵاو كراوه‌ى ئه‌و گۆرانیبێژه گه‌نجه‌ماوه‌یه‌كه خه‌ریكه بێته ناو دنیاى هونه‌رى.
ئاراس میرانى له‌سه‌ر به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ى نووسیویه‌تى: "تێکستی ئەم گۆرانییە خۆم نووسیومە و میلۆدی و ئەڕێنجمێنتی فوئاد بابایی نوسیوویەتی، کاری میکس و ماستەرینگ ئیحسان ئاخرەتی کردوویەتی و یاسین ئەحمەدی دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە".
چه‌ندان لاپه‌ڕه‌ى هونه‌رى نافه‌رمى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌وه‌یان ورووژاندووه كه ئایه گۆرانییه‌كه‌ى میرانى ده‌بێته جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى هه‌وادارانى هونه‌ر یا نا، زۆربه‌ى كه‌سه‌كان ئه‌وه‌یان پێشنیاز كردووه كه پێویسته په‌له نه‌كرێت له‌به‌رهه‌مه‌كانى و تا چه‌ند به‌رهه‌مه‌ێكى تریش گوێى بۆ بگیرێت.
ئاراس میرانی ساڵی 1995 لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایك بووە، شەش ساڵە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە و خاوەنی 12 گۆرانییە، بڕیارە لە داهاتوودا گۆرانییەك بە دوێت بڵێت لەگەڵ فوئاد بابەیی.