دواى چاوه‌ڕوانییه‌كى چه‌ند رۆژه، جۆن بۆڵتنى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته توركیا، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ى به كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دوو سه‌عاتى كۆتایى هات و گرژیى لێ كه‌وته‌وه، به‌پێى لێدوانه‌كانى به‌رپرسانى توركیا گرژییه‌كه‌یش له‌سه‌ر كورد بووه.
ئه‌مڕۆ جۆن بۆڵتن و سوپاسالارى ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى ئه‌مه‌ریكى له ئه‌نكه‌ره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركیا كۆبوونه‌وه، كه له‌لایه‌نى ئیراهیم كاڵنى گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كرا، هه‌ر له‌گه‌ڵ كۆتایى هاتنى كۆبوونه‌وه‌كه میدیاكانى توركیا ئاشكرایان كرد كه گرژیى له نێوان به‌رپرسانى توركیا و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا دروست بووه و بابه‌تى ناكۆكییه‌كه‌ش دۆسیه‌ى كورد بووه.
میدیا فه‌رمییه‌كانى توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى شاندى ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانى توركیا ته‌نیا دوو سه‌عات و 10 خوله‌ك بووه و دوور له چاوى كامیراكانیش ئه‌نجام دراوه، چى له ناو كۆبوونه‌وه‌كه رووى داوه؟ ئیبراهیم كاڵن باسى به‌شێكى كردووه، به‌ڵام تا ئێسته لایه‌نى ئه‌مه‌ریكى باسى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كردووه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى بێلایه‌نیش له‌وێ ئاماده‌ییان نه‌بووه.
ئاماژه‌كانى ده‌ركه‌وتنى گرژیى له‌نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا
هه‌ر دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه ماڵپه‌رێكى توركى ئاشكراى كرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ئاماده نه‌بووه پێشوازى له جۆن بۆڵتنى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا بكات، دواى ماوه‌یه‌كى كورتیش له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى
كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئیبراهیم كاڵن، رۆژنامه‌نووسێك له میانه‌ى پرسیارێك ئاشكراى كرد كه كاڵن و بۆڵتن به‌نیازبوون كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، كه‌چى كاڵن ئێسته به‌ته‌نیا ئه‌نجامى ده‌دات، گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا ددانى به‌وه نا كه به‌نازبوون كۆنگره‌یه‌كى هاوبه‌ش بكه‌ن به‌ڵام گوتى "بۆڵتن ره‌تى كردووه‌ته‌وه و پۆزشى هێناوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌یه‌كى تر گوته‌كانى خودى ئه‌ردۆغان بوو، به‌ر له‌وه‌ى بوڵتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركیا كۆببێته‌وه ئه‌ردۆغان له راگه‌یاندن هێرشى كرده سه‌ر بۆڵتن ودواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پاساوى بۆ ئه‌نجام نه‌دانى دیداره‌كه هێناوه‌یه و گوتى "گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا هاوتاى جۆن بۆڵتنه".
گرژییه‌كان به‌هۆى كورده‌وه بوو یان فێڵى توركیا ؟
به‌ر له‌وه‌ى بۆڵتن بگاته ئه‌نكه‌ره راى گه‌یاند سه‌رۆك تره‌مپ بێ گره‌نتیكردنى پاراستنى كورد له‌سووریا هێزه‌كان ناكێشێته‌وه. ئه‌م لێدوانه‌ى بۆڵتن به‌رپرسانى توركیا نیگه‌ران كرد و له لێدوانه‌كانیان دووپاتیان كرده‌وه كه ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا مه‌سه‌له‌ى په‌كه‌كه و په‌یه‌ده له مه‌سه‌له‌ى كورد جیا بكاته‌وه، بۆیه دوو تێڕوانین لێره‌دا بۆ كورد دروست بوو، ئه‌مه‌ریكا كه كورد به‌شێوه‌یه‌كى گشتى باس ده‌كات و كه‌چى ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێ له رواڵه‌تدا په‌یه‌ده و په‌كه‌كه له بابه‌تى كوردبوون جیابكاته‌وه و دواتریش به خواستى خۆى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فوڕات ئه‌نجام بدات.
ئیبراهیم كاڵن ددانى به‌و زانیاریانه نا و گوتى " دوو دۆسیه‌م له باره‌ى كورده‌وه داوه‌ته بۆڵتن یه‌كێكیان تایبه‌ته به كورده‌كانى سووریا و عێراق، یه‌كێكى تر سه‌باره‌ت به په‌یه‌ده و په‌كه‌كه‌یه".
كه‌چى ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوز له هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تى " به‌هۆى فێلى ئه‌نكه‌ره‌وه گرژیى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا جارێكى تر قوڵ بووه‌ته‌وه". له هه‌واڵه‌كه‌دا سكاى نیوز به‌شێوه‌یه‌كى تر باسى گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆى ئه‌نكه‌ره ده‌كات و ده‌ڵێ " بۆڵتن نه‌یتوانى گره‌نتی ئه‌وه له‌به‌رپرسانى تورك وه‌ربگرێت له حاڵه‌تى كشانه‌وه هێرش ناكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات".
كه‌واته فێله‌كانى ئه‌نكه‌ره‌یش پێوه‌ندى به كورده‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به گومانه‌وه سه‌یرى نیازه‌كانى توركیا بكه‌ن، وه‌ك سكاى نیوز نووسیویه‌تى.
جیا له كشانه‌وه توركیا چاوى بڕیوه‌ته چى ئه‌مه‌ریكا
له 19ى مانگى رابردوو كاتێك دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كێشێته‌وه، به‌رپرسانى تورك ته‌نیا به‌م هه‌واڵه شاگه‌شكه بوون، ئیبراهیم كاڵن ئاشكراى ده‌كات پێنج رۆژ له راگه‌یاندنه‌كه تره‌مپ و ئه‌ردۆغان قسه‌یان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌كه كردووه.
به‌ڵام به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له میدیا توركه‌كان باسییان لێوه ده‌كرێت، به‌لاى به‌رپرسانى توركیاوه ته‌نیا كشانه‌وه‌كه گرنگ نییه، به‌ڵكو چاویان بڕیوه‌ته چه‌ك و بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا. میدیاكانى توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن توركیا داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا بنكه سه‌بازییه‌كانى خۆى بۆ هێزه‌مانى توركیا جێبهێڵێ و چه‌كه‌كان له هه‌سه‌ده وه‌ربگرێته‌وه.
بێ گومان قبوڵكردنى ئه‌م دوو داوایه‌ى توركیایش له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى ئاسان نییه، به‌تایبه‌تى سه‌باره‌ت به‌و چه‌كانه‌ى كه له سێ ساڵى رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌هه‌سه‌ده دراون، ئه‌مڕۆ به‌رپرسانى توركیا ئه‌م بابه‌ته‌یانه له‌گه‌ڵ سوپاسالارى ئه‌مه‌ریكا وروژاندووه، به‌ڵام ئه‌و هیچ به‌ڵێنێكى به توركه‌كان نه‌داوه.