زه‌نجه‌فیل یه‌كێكه له رووه‌كه چینهیهكان و چه‌ندان گرفتى ته‌ندروستى چاره‌سه‌ر ده‌كات، برێكى زۆر پێكهاته‌ى خۆراكى تێدایه و ئاوێته‌ى گرنگى تێدایه كه پێویست و كاریگه‌رن بۆ له‌ش به‌تایبه‌تى كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر سیسته‌مى هه‌رس.
برێكى زۆر ئه‌نزیمى تێدایه كه خۆراك شیده‌كاته‌وه و یارمه‌تى لابردنى ژه‌هرى له‌ش ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ركردنى چه‌ندان پێشهاتى ته‌ندروستى و حاڵه‌تى پزیشكى، به‌ڵام پیویسته له‌م حاڵه‌ته ته‌ندروستیانه‌دا له خواردنى زه‌نجه‌فیل به‌دوور بین.
یه‌كه‌م: نارێكى خوێن، زه‌نجه‌فیل رۆشتنى خوێن به‌هێز ده‌كات و سوورى خوێن چالاك ده‌كاته‌وه، بۆیه به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه قه‌ڵه‌ون یان نه‌خۆشى شه‌كره‌یان هه‌یه یان نه‌خۆشى گیرانى خوێنبهكانیان هه‌یه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و كه‌سانه به‌دووربن له به‌كارهێنانى زه‌نجه‌فیل كه نه‌خۆشى هییمه فیییلیهیان هه‌یه واته نه‌خۆشى نهمهینى خوێن به‌گشتى ئه‌م نه‌خۆشیه بۆ ماوه‌ییه توانایى مه‌ینى خوێن كه‌م ده‌بێته‌وه ره‌نگه برینێكى بچووك ببێته هۆى مردن. به‌كارهێنانى زه‌نجفیل له‌م كاته‌دا كاریگه‌رى ده‌رمانه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و حاڵه‌ته‌كه خراپتر ده‌كات.
دووه‌م: به‌كارهێنانى ده‌رمان، ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌رمانى په‌ستانى خوێن یان ده‌رمانى شه‌كره به‌كارده‌هێنن مه‌ترسى دروست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاتى ده‌رمانه‌كه‌دا زه‌نجه‌فیل به‌كارمه‌هێنن، چونكه كاریگه‌رى ئه‌و ده‌رمانه ده‌گۆرێت له له‌شدا، تێكه‌ڵبوونى زه‌نجه‌فیل له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كانى ئه‌نسۆلین و شه‌كره زۆر زیانبه‌خشن، چونكه زه‌نجه‌فیل رۆشتنى خوێن له‌م حاڵه‌ته‌دا زیاد ده‌كاته‌وه و په‌ستانى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه باشتر وایه له خواردن و به‌كارهێنانى زه‌نجه‌فیل به‌دوور بیت له‌كاتى به‌كارهێنانى ده‌رماندا.
سێیه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ى كێشى له‌شیان كه‌مه، ئه‌گه‌ر بته‌وێت كێشت به دروستى بمێنێته‌وه پێویسته نه زه‌نجه‌فیل به‌كاربهێنیت نه به‌هێزكه‌رى زه‌نجه‌فیل، چونكه برێكى زۆر ریشاڵ و pH گه‌ده به‌رز ده‌كاته‌وه به‌مه‌ش ئه‌نزیمه‌كانى هه‌رسكردن هان ده‌دات.
چواره‌م: سكپرى، راسته زه‌نجه‌فیل ده‌بێته هۆى باشتركردنى ماسوولكه‌كان و یارمه‌تى هه‌رسكردن ده‌دات، به‌ڵام به‌كارهێنانى له ماوه‌ى سكپرریدا ده‌بێته هۆى بچووكبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى كۆرپه‌له و ناكامى كۆرپه‌له.