پێگه‌ی "
Scoop"ی نیوزله‌ندی وتارێكی گۆردۆن كامپبێلی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی "بریتیش كۆلۆمبیا"ی كه‌نه‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه و به وردی له‌سه‌ر فرۆشتنی كورد و خیانه‌تكردن له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاوا له یه‌ك سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌خاته به‌رباس و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، نابێ كه‌س تووشی شۆك ببێ، كه دووباره ده‌بینی له دوو ساڵه‌ی ڕابردوو، ئه‌مه‌ریكا دووجار خیانه‌تی له كورد كرده‌وه، چونكه ئه‌مه پێشینه‌یه‌كی مێژوویی 100 ساڵه‌ی هه‌یه و دواجاریش تره‌مپ كوردی به ئه‌ردۆغان فرۆشته‌وه، به‌ڵام بۆڵتن ده‌یه‌وێ فرۆشتنه به ماسكێكی جوانه‌وه بێ و كورده‌كان به ته‌واوی له خۆیان تووڕه نه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی تر پێویستیان به كورد بێ، بتوانن به‌كاریان بهێننه‌وه.
كورده‌كان به‌شی گه‌وره و سه‌ره‌كی له‌ناوبردنی تیرۆر و ڕزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان بوو له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو، ئه‌وان زۆرترین قوربانیان دا و ژیانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ته‌واوی وڵاتانی تری دنیایان له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه ترسناكه به مه‌رگی خۆیان پاراست، بوونه هۆكارێكیش تا ئه‌مه‌ریكا شوێن پێی خۆی له سووریا قایم بكات، پێش ئه‌وه‌یش به هه‌وڵ و قوربانی سه‌ره‌كی كورده‌كان، ئه‌مه‌ریكا توانی به‌سه‌ر تیرۆریستان سه‌ر بكه‌وێ و ته‌نانه‌ت شاری مووسڵی پایته‌ختی تیرۆریستان ڕزگار بكاته‌وه.
ئه‌وان وه‌ك هێزێكی به وره و بوێر و قاره‌مانبوون كه له شوێنی ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕیان ده‌كرد و به هه‌زارانیان گیانیان به‌خشی، له باكوری سووریاش كورده‌كان قوربانی زۆریان دا و زۆربه‌ی ناوچه‌كانیان پاك كرده‌وه، ته‌نانه‌ت كورده‌كانی سووریا ئاماده‌بوون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی واشنتن ڕووبه‌ڕووی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیاش ببنه‌وه، كاتێك پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌نكه‌ره و واشنتن ڕوو له گرژی بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تره‌مپ به‌رانبه‌ر ئه‌وان كردی، هیچ كه‌سێك ناتوانێ ئه‌نجامی بدات، چونكه وه‌ك ماده‌یه‌كی خام فرۆشتنی و جێهێشتنی ئه‌مه‌ریكایش وا ده‌كات ئه‌وان به‌رانبه‌ر له‌شكری تورك به‌رگه نه‌گرن و بكه‌ونه سه‌ر ئه‌ژنۆ و قوربانی بێ‌شومار بده‌ن.
پێشتر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك به‌ربه‌ستێك بوون له نێوان هێزه‌كانی كورد و توركیا، ڕێ له هه‌ر پێشڕه‌وییه‌كی توركیا به‌وهۆیه‌وه ده‌گیرا و هیچ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك ڕووی نه‌ده‌دا، به‌ڵام ئێسته كه ئه‌و به‌ربه‌سته نامێنێت، كورده‌كان ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ و كۆمه‌ڵكوژییه‌كی 100% ده‌كرێنه‌وه، جۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا كه سه‌رپه‌رشتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، هاتووه‌ته ناو بابه‌ته‌كه و ده‌یه‌وێ ماوه‌یه‌ك پاشه‌كشه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا دوابخات و دڵنیایی له توركیا وه‌ربگرێ كه كورده‌كان قڕ ناكات، به‌ڵام ئه‌وه فرۆشتنی كورد ناشارێته‌وه و هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێ، چونكه توركه‌كان هیچ كات پابه‌ندی به‌ڵێنی له‌وجۆره نابن، ئه‌گه‌ر به ئه‌مه‌ریكایشی بده‌ن، گوایه هێرش ناكه‌نه سه‌ر كورد، به‌ڵكوو بیانووی جۆراوجۆر دروست ده‌كه‌ن و به ته‌واوی ناوچه‌كه وێران ده‌كه‌ن. جیا له ئیسرائیل و سعوودیه، واشنتن ئاماده‌یه هه‌ر كات بیه‌وێ هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌ڕاج بكات و بیانفرۆشێت.
سه‌ده‌یه‌ك له خیانه‌ت
خیانه‌تی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا له كورد سه‌ده‌یه‌كه به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه و هه‌ر یه‌ك و دوو نییه، به‌ڵكوو لیستێكی دوور و درێژه، كاتێك دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیش ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی دابه‌شكرا، بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌وڵه‌تێك دروست كرا، كورده‌كانیش به گوێره‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر له 1920 مافی ئه‌وه‌یان پێ درا و به‌ڵێنی ته‌واویان له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه وه‌رگرت، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێن و ڕێككه‌وتنه ته‌نیا سێ ساڵی خایاند و دواتر له 1923 جارێكی تر به په‌یماننامه‌ی لۆزان كورد په‌راوێزخرا و ڕۆژئاوا خیانه‌تی لێ كردن.
كورده‌كان هیچ كات ده‌سبه‌رداری خه‌ونی سه‌ربه‌خۆی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌ت به‌خۆیان نه‌بوون و نابن، هه‌رچه‌نده به‌سه‌ر وڵاتانی توركیا و عێراق و ئێران و سووریا دابه‌شكراون، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر گه‌یشتن به ئاواته‌كه‌یان، تا ئێسته‌یش به‌هێزترینیان كورده‌كانی عێراقن كه پێگه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگیان له ناوچه‌كه و له وڵاتانی دنیا هه‌یه و خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورین. له ناوخۆی توركیا ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كۆمه‌ڵكوژی كورد ده‌كات و له وڵاتانی تریش به‌هه‌مانشێوه.
له 1975 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر خیانه‌تی له كورد كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هانی كورده‌كانی دا له عێراق كه دژی سه‌دام حوسێن شۆڕش به‌رپا بكه‌ن، دواتر ده‌ستبه‌رداریان بوو و فشاری خسته سه‌ر شای ئێران بۆ ده‌سبه‌رداربون له كۆمه‌ككردنی كورده‌كان. له 1991 جاریكی تر ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ڕاپه‌ڕینی كورده‌كانی كرد، به‌ڵام دووباره له‌به‌رده‌م له‌شكری به‌عس جێی هێشتنه‌وه و به هه‌زارانیان لێ شه‌هید كرا و به ملیۆنان كه‌سیش ئاواره‌ی سه‌رسنووره‌كان بوون و به‌ره‌و وڵاتانی تری دنیا ڕۆیشتن.
له 2003 جارێكی تر كورده‌كان له پێناوی ئه‌مه‌ریكا هاتنه‌وه مه‌یدانی جه‌نگ و له ته‌ك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا حكوومی به‌عسیان له باكور نه‌هێشت، ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ناوچه كوردییه‌كان برینداریش نه‌بوو، به‌ڵكوو كورده‌كان به گوڵ پێشوازیان لێ ده‌كردن، له عێراقی نوێ هه‌رێمێكی كوردی له چوارچێوه‌ی وڵاته‌كه دروستكرا، به‌ڵام زۆر كێشه و ناكۆكی قووڵ هه‌ن و ئه‌مه‌ریكا فه‌رامۆشی كردن و هیچ یه‌كێكی چاره‌سه‌ر نه‌كرد، تا دواجار دووباره كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ریككه‌وتنه‌وه، له 2017یش كاتێك كورده‌كان ڕیفراندۆمیان كرد، ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا پشتیان تێكردن و میلیشیاكان و به‌غدا په‌لاماریان دانه‌وه و جینۆسایدیان كردنه‌وه.
له نوێترین و نزیكترین خیانه‌تیش ئه‌وه‌ی كه هه‌موومان ده‌یبینن جێهێشتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ڕۆژئاوا كه ناوچه‌كانی كورد هێزی ئه‌مه‌ریكی لێ بڵاوكراوه‌ته‌وه و به جهێشتنی توركه‌كان هێرشیان ده‌كه‌نه سه‌ر و وه‌ك عه‌فرین سه‌ر و ماڵ و سامانیان تاڵان ده‌كه‌ن و كچ و كوڕ و پیر و پیاو و منداڵیشیان ده‌كوژن، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ له 19ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ر بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا ڕاگه‌یاند، به‌مه‌یش یه‌ك سه‌ده‌ی ته‌واوه ڕۆژئاوا خیانه‌ت له كورد ده‌كات و كورده‌كانیش هه‌میشه به‌ده‌م خواسته‌كانی ڕۆژئاوا دێن، هه‌ر كات كه وڵاتانی ڕۆژئاوا كاریان به‌و گه‌له هه‌بێت.