شاباز جارێكی تر به‌ ئاوازێكی كۆپی گۆرانی نوێی بڵاو كرده‌وه‌


وه‌ك زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی تری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ گه‌نجانه‌ی ئێسته‌، شاباز گۆرانییه‌كی نوێی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئاوازه‌كه‌ی هی گۆرانیبێژێكی توركه‌ و گۆرانییه‌كه‌شی له‌ناو دنیادا ناسراوه‌.

دوێنێ سێشه‌م هه‌شتی كانوونی دووه‌م، شاباز زه‌مانی گۆرانیبێژی لاوی كورد گۆرانییه‌كی نوێی بڵاو كرده‌وه‌، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی لێ بكرێت، ڕه‌خنه‌باران كرا، چونكه‌ ئاوازه‌كه‌ی هی خۆی یان تایبه‌ت به‌ خۆی نییه‌، ئاوازی گۆرانییه‌كی به‌ناوبانگی توركی وه‌رگرتووه‌.

ئه‌م گۆرانییه‌ نوێیه‌ی شاباز كه‌ هێشتا كلیپی بۆ نه‌كراوه‌، به‌ ناوی "جێم بێڵه‌"یه‌ و له‌ لینكی فه‌رمی یوتوبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی ئاوازی ستۆدیۆ پرۆیه‌، به‌ڵام ئه‌و ئاوازه‌ له‌ گۆرانی Adaletin Bu Mu Dünyaی Koray Avcı گۆرانیبێژی ناسراوی تورك وه‌رگیراوه‌.

شایانی باسه‌ پێشتریش شاباز و گۆرانیبێژه‌كانی تری كورد كه‌ ئێسته‌ سته‌یجی هونه‌ری كوردییان داگیر كردووه‌، چه‌ندان گۆرانییان به‌ ئاوازی گۆرانیبێژانی بیانی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش تووشی ڕه‌خنه‌ی كردوون.

گۆرانییه‌كه‌ی شاباز:


گۆرانییه‌كه‌ی كۆرای ئه‌ڤیجی:



وشە - ڕێناس شابان


AM:11:50:09/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 1055 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌