وێنە.. منداڵێك لە ناو زێراب دۆزرایەوە

لە سنووری گەرمیان منداڵێكی نەناسراو لەناو زێرابێك دەدۆزرێتەوە و پۆلیسیش ئاشكرای دەكات كە خەریكی لێكۆڵینەوەن لەسەر ڕووداوەكە و دواتر زانیاری ئاشكرا دەكەن.

ئەمڕۆ چوارشەم نۆی كانوونی دووەم، ڕائید عەلی جەمال گوتەبێژی پۆلیسی دەڤەری گەرمیان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دۆزینەوەی منداڵێكی بچووك لەناو یەكێك لە زێرابەكان ڕاستە.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتی، ئەو منداڵەی دۆزراوەتەوە ئێستە پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە شوێنی ڕووداوەكە دواتر زانیاری زیاتر لەسەر هۆكاری فڕێدانی ئەو منداڵە ئاشكرا دەكەین كە بۆچی فڕێ دراوەتە ئەو زێرابە.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەكی تر ئاشكرا بكات لەسەر ڕووداوەكە.

فڕێدانی منداڵەكە وێنەكەی بەخێرایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوە و هاووڵاتییان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن و داوای خێرا لێكۆڵینەوە لەسەر ڕِووداوەكە دەكەن.

پێشتر لە چەند شوێنێك ڕووداوی لەو شێوەیە هەبوو و بەرپرسانی پۆلیسیش لێكۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەكان كردووە.



وشە - رامیار جەواد


PM:12:22:09/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 2091 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌