هەولێر.. بە ڕووداوێكی هاتوچۆ سێ‌ كەس گیانیان لە دەست دا

:: PM:02:02:09/01/2019 ‌
بەرپرسێكی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە سنووری هەولێر سێ‌ كەس گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ چوارشەم نۆی كانوونی دووەم، فازڵ حاجی حوسێن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، سەعات 10ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێی بێستانە- قوشتەپە لە نزیك گوندی كەرزۆر، ئۆتۆمبێلێكی پیكابی دەبل بەهۆی تیژڕۆیی و تەڕبوونی رێیەكان بەئاوی بارانەوە كۆنترۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا.

ئەو بەرپرسەی هاتوچۆ ئاشكرای كردووە، ئۆتۆمبێلەكە لە ڕێ دەرچووە كەوتووەتە ناو هەڵدێرێك، لە ئەنجامی رووداوەكە سێ‌ سەرنشین گیانیان لەدەست دا و شوفێرەكەش زامدار بووە، زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوت.

ئاماژەی داوە، دیسان داوا و تكا لە شوفێرانی دەكەین كەوا لەكاتی تەڕبوونی رووی شەقامەكان بەئاوی بارانەوە بەخێراییەك بڕۆن دووچاری ڕووداوی لەو شێوەیە نەبن و تووشی كۆنترۆڵ لەدەستدان نەبنەوە.

ئەو ڕووداوە لە كاتێكدایە دوێنێ‌ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و بەفرەی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، كێشەی هاتوچۆ لە شەقامەكان دروست دەبێت و دەبێ شوفێران خێراییەكانیان كەم بكەنەوە.









وشە - رامیار جەواد