نووسه‌رێكی فه‌ڕه‌نسی به‌ناوی "ییان موا" له نوێترین بڵاو كراوه‌یدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ژن له ته‌مه‌نی 50 ساڵییه‌وه هیچ بایه‌خێكی نییه و جوانییه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
scmp" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نووسه‌رێكی فه‌ڕه‌نسی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ییان موا له نوێترین ده‌ركه‌وتنی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر نوسیویه‌تی، "ژن له ته‌مه‌نی 50 ساڵییه‌وه لای من دیار نییه و به‌چاوه‌كانم نایبینم، هه‌روه‌ها جه‌سته‌شیان هیچ سه‌رنجڕاكێش نامێنێت".
ئه‌م قسه‌ی موا كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دنیا و زۆربه‌ی خه‌ڵكی له وڵاته جیاوازه‌كاندا وێنه ئه‌و ژنانه داده‌نێن كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 و زۆر له‌ڕووی جه‌سته و ڕووخساره‌وه سه‌رنجراكێشن.
ییان موا نووسه‌رێكی فه‌ره‌نسییه كه له ساڵی 1968 له فه‌ڕه‌نسا له دایك بووه و له ساڵی 2003 بوو به یه‌كێك له نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی وڵاته‌كه‌یه و له زۆر به‌شی جیاوازدا كاری كردووه وه‌ك "پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی و ده‌رهێنه‌ری فیلم".