دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نۆی كانوونی دووه‌م، چه‌ند په‌یجێك له رێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی نادیاره‌وه هه‌واڵێكیان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سێوان قادر، ئه‌و ژنه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ڵ سێ منداڵه‌كه‌ی سووتان بڵاوكرده‌وه، كه‌سوكاری سێوان ئه‌و هه‌واڵه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه.
شوان قادر برای سێوان له لێدوانێكی تایبه‌تدا ئه‌مشه‌و چوارشه‌م به "وشه"ی راگه‌یاند، "دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێكی پڕ له چه‌واشه‌كاری كه گوایا سێوانی خوشكم و منداڵه‌كانی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سوتێنراون نه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی، پێوه‌ندیمان به لایه‌نی پێوه‌ندیداره‌وه كرد كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌كه‌ن".
زیاتر گوتی، "وه‌ك كه‌سوكاری سێوان قادر، له‌به‌ر ئه‌و هه‌واڵه چه‌واشه كارییه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و تا ئێسته ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه به‌رده‌وامه، بۆیه هیچ راست نییه ئه‌و هه‌واڵه".
لای خۆیشیه‌وه ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ به "وشه"ی راگه‌یاند، "وه‌ك قایمقامیه‌ت هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه نادركێنن و به‌جێیان هێشتووه بۆ لایه‌نی پێوه‌ندیدار كه دادگایه و ده‌بێت ئه‌وان ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان بخه‌نه‌ڕوو".
له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه كه گوایا سێوان خۆی ئاگری له خۆی و منداڵه‌كانی به‌رداوه گوتی، "نه پشتراستی ده‌كه‌مه‌وه نه ره‌تیشی ده‌كه‌مه‌وه، چونكه ده‌نگۆكه لای ئێمه‌وه ده‌رنه‌چووه تا هیچ شتێكی له‌سه‌ر بكه‌ین".
سێوان قادر له‌مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 دواى ئه‌وه‌ى گڕ له‌ماڵه‌كه‌یان به‌رده‌بێت/ گومان ده‌كرێ هاوسه‌ره‌كه‌ى بێت و ئێسته گیراوه/ سێ منداڵى ده‌ستووتێن و سێوانیش دواى دوو ڕۆژ مانه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه گیانى له ده‌ستدا. له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ى "وشه" پێشتر ورده‌كارى بڵاو كردبووه‌وه كه پێش سووتانى ماڵه‌كه له كامێراى چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه پیاوه‌كه‌ى شه‌ڕى له‌گه‌ڵ ده‌كات و دواتر ماڵه‌كه ده‌سووتێ.
سڵمانی/هه‌ستیار عه‌بدوڵا