فیلمی دۆکیۆمێنتاریی دیاب، پاش بەشدارییکردنی لە چەندان فێستیڤاڵی نێودهوڵهتى تا ئێسته 36 خەڵاتی لەو فێستیڤاڵانەدا پێبەخشراوە.
مازن شێر بەیانی دەرهێنەری فیلمەکە بۆ "وشه" ڕاى گهیاند، دیاب فیلمێكی دۆکیۆمێنتارییە، له ساڵی 2016 بەرههمهم هاتووە، تا ئێسته له 135 فێستیڤاڵی نێودهوڵهتى بهشداریی کردووە و 36 خهڵاتی به دهستهێناوه.
لە چوارچێوەی نمایشەکانی و بەشداریی لە فێستیڤاڵەکاندا، هەفتەی ڕابردوو لە "Internaitonal Open Film Festival" لە بەنگلادیش لە بەشی فیلمهكانی تایبهت به مافی مرۆڤ نمایشکراو خەڵاتی ئەو بەشەی پێبەخشرا.
دیاب، فیلمێکی دۆکیۆمێنتارییە و ماوەکەی 20 دهقه، فیلمەکە باس لە كوڕێكی ئێزدی تەمەن 12 ساڵ دەکات، ئەو کوڕە حەزدەکات ببێتە ئەکتەر و دەرهێنەریی سینەمایی، پاش ئاوارەبوونیان لە شنگال دەستبەرداری خەونەکەی نابێت.
ئەو کورە کوردە ئێزدییەی ئاوارەی شنگال، لە ساڵڕۆژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ئێزدییەکان لە سێی ئابی 2015 لە کەمپێکی تایبەت بە ئاوارە ئێزدییەکان شانۆگەرییەک پێشکەش دەکات.