ژاپۆن به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ژماره‌ی دانیشتووانی و منداڵ نه‌خستنه‌وه له‌لایه‌ن خێزانه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ناچاربوو، ده‌رگای وڵاته‌كه‌ی به ڕووی په‌نابه‌ران بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ په‌نابه‌رێك وه‌رناگرێ و قبووڵ ناكرێن.
حكوومه‌تی
تۆكیۆ به یاسا و به‌رنامه‌یه‌كی نوێ ده‌رگای وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌نابه‌ران كردووه‌ته‌وه، به مه‌رجێك كه‌سانی شاره‌زا و كارزان بن و بتوانن سوود به كه‌رتی كار و كه‌می ده‌ستی كاری وڵاته‌كه بگه‌یه‌نن، چونكه وڵاته‌كه به ده‌ست كه‌می ده‌ستی كاره‌وه ده‌ناڵێنێ و ساڵ دوای ساڵیش گرفته‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت.
هاوپه‌یمانی حزبه به‌شداره‌كان له حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن به ته‌واوی پشتیوانی یاساكه‌ی كرد و كۆت و به‌ند له‌سه‌ر هاتنی په‌نابه‌ر بۆ ژاپۆن هه‌ڵگیران و ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌رده‌گیرین كه له بواره‌كانی " بیناسازی، هۆتێل، كشتوكاڵ و په‌رستاری" شاره‌زان، به گوێره‌ی یاساكه‌یش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می ده‌ستی كار، له 2019 ژاپۆن پێویستی به 345 هه‌زار په‌نابه‌ری كارزان و شاره‌زایه و له مانگی نیسان/ئه‌پریلی ئه‌مساڵیش به‌رنامه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران ده‌ست پێ ده‌كات.
سه‌ره‌تا ڤیزای پێنج ساڵی به كرێكاران ده‌ده‌ن و دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پێنج ساڵه تاقیكردنه‌وه‌ی زانه‌كانی به په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر فێری زمانی ژاپۆنی بوو بن ئه‌وا ئیقامه‌ی نیشته‌جێبوونیان پێ ده‌ده‌ن و ڕێیان پێ ده‌درێ خێزانه‌كانیشیان بهێننه ژاپۆنه‌وه.