دوێنێ چوارشەم دوایین یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2019 بەڕێوەچوو و تێیدا هەڵبژاردەكانی ژاپۆن و ئۆزباكستان و قەتەڕ سەركەوتنیان بەدەستهێنا.
ئەنجامی یارییەكانی دوێنێ چوارشەمی جامی ئاسیا بەمشێوەی خوارەوە بوو:-
ژاپۆن 3-2 توركمانستان
ئۆزباكستان 2-1 عومان
قەتەڕ 2-1 لبنان
ئەمڕۆ پێنجشەمیش یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكان دەست پێ دەكەن و تێیدا 3 یاریی گرینگ بەڕێوەدەچێت:-
سەعات 2ی دوای نیوەڕۆ / بەحرێن تایلاند (كۆمەڵەی یەكەم)
سەعات 4:30ی سەر لە ئێوارە / ئوردن – سووریا (كۆمەڵەی دووەم)
سەعات 7ی شەو / هیندستان – ئیماڕات (كۆمەڵەی یەكەم)