كاتێك ده‌ته‌وێت ئۆتۆمبێل بكڕیت، زۆر جار ئاسان نییه بڕیار بده‌یت ئایا ئۆتۆمبێلی نوێ یان ده‌ستی دوو بكڕیت، بۆیه لێره‌دا چه‌ند به‌راوردێكی ئه‌و دوانه ده‌خه‌ینه ڕوو، تا كاتی ئۆتۆمبێل كڕین باشتر و زووتر بڕیار بده‌یت.
ئۆتۆمبێلی نوێ:
نرخه‌كه‌ی گرانه
ئۆتۆمبێلی ده‌ستی دوو:
نرخه‌كه‌ی هه‌رزانه
ئۆتۆمبێلی نوێ:
پارچه‌ی گرانه، به‌ڵام چاككردنه‌وه‌ی هه‌رزانه، چوونكه گه‌ره‌نتی چاككردنه‌وه‌ی هه‌یه
ئۆتۆمبێلی ده‌ستی دوو:
پارچه‌ی هه‌رزانه، به‌ڵام چاككردنه‌وه‌ی گرانه
ئۆتۆمبێلی نوێ:
هه‌ڵبژاردنت كه‌مه
ئۆتۆمبێلی ده‌ستی دوو:
هه‌ڵبژاردنی زۆرت له‌به‌رده‌ستدایه
ئۆتۆمبێلی نوێ:
هیچ كێشه‌یه‌كی نییه كاتێك ده‌یكڕیت دڵنیایت له‌وه‌ی تۆ یه‌كه‌م كه‌سیت كه لێی ده‌خوڕیت
ئۆتۆمبێلی ده‌ستی دوو:
نازانیت چ كێشه‌یه‌كی هه‌یه و پێش تۆ چۆن و بۆ كوێ لێیان خوڕیوه، هه‌روه‌ها نازانیت چه‌ند ده‌عمی كردووه و شێوازی ده‌عمه‌كان چۆن بوون، یان ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی پێش تۆ تا چه‌ند گرنگی به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داوه، ڕه‌نگه ئه‌سڵه‌ن قه‌ت ته‌نانه‌ت ڕۆنیشی نه‌گۆڕیبێ!
ئۆتۆمبێلی نوێ:
تێچووی كه‌مه و ڕۆن و به‌نزینی كه‌م سه‌رف ده‌كات
ئۆتۆمبێلی ده‌ستی دوو:
تێچووی زۆره و ڕۆن و به‌نزین زۆر سه‌رف ده‌كات
وشه/ LBC موحسین شابان