به‌رپرسێكی پارتی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و مايك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده بوو، ده‌سته‌واژه‌یه‌ك ئاشكرا ده‌كات كه میوانه ئه‌مه‌ریكییه‌كه به‌رانبه‌ر بارزانی به‌كاری هێناوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 10ـی كانوونی دووه‌م، هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و مايك پۆمپیۆ ئاماده‌بوو له لاپه‌ڕی تایبه‌تیی خۆی له فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له دانیشتنه‌كه‌یدا به "به‌ڕێز سه‌رۆك" گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بارزانی كردووه.
وه‌ك هه‌ورامی ده‌یخاته ڕوو، مايك پۆمپیۆ، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌رانبه‌ر سه‌رۆك بارزانی دووپات كردووه‌ته‌وه: "MR. Presiden Your Excellency" به واتای: "فه‌خامه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك" دێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی باره‌گای بارزانی، دوێنێ چوارشه‌م له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مايك پۆمپیۆ دۆگڵاس سیلێمان باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ستیڤ ڤاگین كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و شه‌ڕی دژی تیرۆر كرا و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابوون كه له عێراقدا ده‌رفه‌تێكی تازه له ئارادایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هاوبه‌شی هه‌رێم و به‌غدا ده‌مێنێته‌وه.