ئەمڕۆ بەرشەلۆنە بەبێ میسی و سوارێز یاری دەكات

:: AM:10:35:10/01/2019 ‌

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ناوی سەرجەم ئەو یاریزانانەی تیپەكەی ئاشكرای كرد كە لە یارییەكەی ئەمشەودا بڕیاری یارییان پێ بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم سەعات 11:30ی شەو بەكاتی كوردستان یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سیوتات دی ڤالێنسیا دەبێتە مێوانی یانەی لیڤانتی.

راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری دا لە یارییەكەی ئەمشەودا یاریی بە هەردوو هێرشبەرەكەی یەكەمی تیپەكەی لیۆنێل میسی و لویس سوارێز نەكات و پشوویان پێ بدات.

ڤالڤێردی هەر بەوەشەوە نەوەستاوە و پشووی بە زۆرێك لە ئەستێرەكانی تری تیپەكەشی داوە لەوانەش گیرارد پیكێ، راكیتیچ، جۆردی ئەلبا و مونیر حەدادی، هەروەها چەند یاریزانێكی تیپی دووەمیشی بۆ ئەنجامدانی یارییەكە بانگهێشتكردووە.

بەشێوەیەكی گشتی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەكەی ئەمشەو بەمشێوەی خوارەوەن:-




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م