مۆراتا پێشكەشی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید كراوە

:: AM:10:51:10/01/2019 ‌

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی خراوەتە بەردەمی هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید بەمەبەستی كڕینی.

مۆراتا نزیكە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستای یاریزاناندا ریزی یانەی چێڵسی جێبێڵێ و یانەی سڤیلییەش لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستی لەگەڵ بكات.

رۆژنامەكە ئاشكرای كرد كە رەنگە مۆراتا ببێتە چارەسەرییەك بۆ یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی ئەوەی كە تیپەكە ئێستا پێویستی بە هێرشبەرێكی نوێ هەیە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانە كەتەلۆنییەكە بەنیازە لەم زستانەدا هێرشبەرە لاوەكەی مونیر حەدادی بفرۆشێ و لە شوێنی ئەویش هێرشبەرێكی نوێ و بەتوانا بهێنێتە ریزی تیپەكەیەوە، بۆ ئەمەش رەنگە گرێبەستەكەی مۆراتا سوودێكی گەورە بە یانەكە بگەیەنێ.

سەرچاوەكە جەختشی كردەوە كە رەنگە یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەی خواستن تا كۆتایی ئەم وەرزە مۆراتا بباتە یانەكەیەوە لەگەڵ ئەگەری كڕینی بەشێوەی یەكجاری لە كۆتایی وەرزدا.

جگە لە یانەی بەرشەلۆنە، دەنگۆی ئەوە هەیە كە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدیش هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ مۆراتا بدات بەتایبەتیش بەهۆی پێكانی هێرشبەرەكەی دییگۆ كۆستا.

یانەی چێڵسیش لەبڕی دەستبەرداربوونی لە مۆراتا هەوڵەكانی خۆی چڕ كردۆتەوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی كە ئێستا بەشێوەی خواستن لە ریزی یانەی میلان یاری دەكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م