له كۆى 158 مۆڵه‌تی وه‌رگیراو ته‌نیا هه‌شت كتێب چاپ كراون
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى دهۆك، كه ئه‌ركى چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێب له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، له خراپترین ئاستى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌دایه و به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی دایناوه، ده‌ری ده‌خات كه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو 2018، له كۆی 158 كتێب كه نۆره‌ی چاپكردنیان هاتووه و ژماره‌ی سپاردنیان وه‌رگرتووه، توانیویانه ته‌نیا هه‌شت دانه چاپ بكه‌ن و ئه‌وی تری هه‌مووی ماونه‌ته‌وه بۆ ساڵی نوێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، بورهان یه‌حیا گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى دهۆك به"وشه"ى راگه‌یاند: ئاستى چاپكردنى كتێب له سنوورى پارێزگاى دهۆك باش نییه و دابه‌زینێكى زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌و هه‌شت كتێبه‌ش كه چاپ كراون، شه‌شیان بۆ منداڵانن و قه‌باره‌یان بچووكه، له‌گه‌ڵ دوو كتێبی تر سه‌باره‌ت به مێژووی شاری دهۆك نووسراون.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى دهۆك ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنی ده‌زگاكه‌وه تا ئێسته ته‌نیا 185 كتێب چاپ و بڵاو كراونه‌ته‌وه.
بێجگه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى دهۆك، هاوكات ده‌زگا ئه‌هلى و فه‌رمانگه‌كانى تر‌ى حكوومه‌تیش له پارێزگاى دهۆك زۆر لاواز بوون له چاپكردنى كتێب و بۆ دابینكردنى كتێبىش پشت به هه‌ولێر و سلێمانى ده‌به‌ستن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى