سلێمانی.. پێشانگەی كتێبی بێ بەرامبەر دەكرێتەوە

:: AM:10:28:26/12/2016 ‌

لەژێر دروشمی "بخوێننەوە بۆ ئەوەی زیندوو بن" رێكخراوی گەشەپێدانی چالاكی لە كوردستان، هەڵدەستێت بە كردنەوەی پێشانگەیەكی كتێب بەبێ بەرامبەر.

بەگوێرەی راگەیانراوێك كە رێكخراوی ناوبراو لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، پڕۆژەكەیان بریتییە لە كۆكردنەوەی كتێب و گۆڤار لە چەند سەرچاوەیەكی جیاوازەوە و لە پێشانگەكەشدا دووبارە بەخشینەوەی كتێب و گۆڤارە كۆكراوەكان بە هاووڵاتییان بەبێ بەرامبەر.

پێشانگەكە بڕیارە رۆژانی چوارشەم و پێنجشەم رێكەوتی 28 و 29ی كانوونی یەكەم/ دیسێمبەر، لە سەعات 2:30ی دوای نیوەڕۆ تا 10:30ی شەو، لە ماجیدی مۆڵی سلێمانی كراوە بێت و بڕیاریش وایە لە ساڵانی داهاتوودا دووبارە پێشانگەكە بكرێتەوە.






وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی