ئه‌ردۆغان سه‌ردانى عێراق ده‌كات

:: PM:05:20:10/01/2019 ‌
فاتح یه‌ڵدزى باڵوێزى توركیا له‌ عێراق راى گه‌یاند، به‌منزیكانه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا سه‌ردانى عێراق ده‌كات.

به‌ پێى هه‌واڵیكى ماڵپه‌ڕى" بغداد الیوم" فاتح یه‌لدز باڵوێزى توركیا له‌ عێراق ئاشكراى كردووه‌، ره‌جه‌ب ته‌یبى ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له‌منزیكانه‌ سه‌ردانى عێراق ده‌كات.

 فاتح یه‌ڵدز گوتوویه‌تى "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان له‌ دواى 31 ى ئادار سه‌ردانى عێراق بكات".

یه‌ڵدز ئاشكراى ده‌كات كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتن له‌نێوان سه‌رۆك كۆمارى عێراق و ئه‌ردۆغان كراوه‌، له‌وانه‌ توركیا چه‌ند كونسوڵخانه‌یه‌ك له‌ نه‌جه‌ف و مووسڵ و كه‌ركووك و به‌سڕه‌ ده‌كاته‌وه‌ و جیا له‌وه‌ش ئه‌ردۆغان فه‌یسه‌ڵ ئارۆغڵوى وه‌ك نوێنه‌رى خۆى ده‌ستنیشان كردووه‌ له‌ عێراق بۆئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى ئاو چاره‌سه‌ر بكات.

عێراق و توركیا چه‌ندان دۆسیه‌یان له‌ نێوان دایه‌ كه‌ پێشتر ناكۆكیان له‌سه‌ر هه‌بووه‌، یه‌كێك له‌ دۆسیه‌كان تایبه‌ته‌ به‌ ئاو، چونكه‌ توركیا هاوینى رابردوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ى به‌نداوى ئه‌لیسو ئاوى له‌سه‌ر عێراق گرته‌وه‌ و جیا له‌م دۆسیه‌یه‌ش دۆسیه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانه‌ چه‌ند جارێك توركیا داواى له‌ هێزه‌كانى عێراق كردووه‌، له‌ لێدوانى پارتى كرێكاران هاوكارى بكه‌ن.
 


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل