" فرمێسكى خوێنین" له‌مه‌ودوا ته‌نیا وه‌سفێكى شاعیران نییه، به‌ڵكو یه‌كێكه له نه‌خۆشییه‌كه ده‌گمه‌نه‌كان كه تا ئێسته زانایانى سه‌رسام كردووه و ناتوانن هیچ هۆكارێكى تووشبوون له‌م نه‌خۆشییه بدۆزنه‌وه.
له دنیا چه‌ندان نه‌خۆشى ده‌گمه‌ن هه‌یه و ساڵانه‌ش زانایانى بوارى پزیشكى ناوى زیاتر ده‌خه‌نه ناو ئه‌و لیسته‌ى كه به نه‌خۆشییه ده‌گمه‌نه‌كان ناوى ده‌بن.
دواجاریش " فرمێسكى خوێنین" به یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه داده‌نرێت كه زانایان خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌رخستنى هۆكاره‌كانى تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه.
به پێى هه‌واڵێكى
ئارتى ڕووسى گه‌نجێكى هیندى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر تووشى نه‌خۆشى فرمێسكى خوێنین بووه، كه له ناوه‌ندى زانسته پزیشكییه‌كانى هیند لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كراوه.
سروشتى نه‌خۆشییه‌كه ئه‌وه‌یه، كه‌سى تووشبوو هاوشێوه‌ى فرمێسك خوێن له چاوه‌كانى دێته خواره‌وه بێ ئه‌وه‌ى ئازارى هه‌بێت. له‌ڕووى زانستى پزیشكییه‌وه نه‌خۆشییه‌كه به " Haemolacria" "هیمولاكریا" ناوده‌برێت.
له‌باره‌ى گه‌نجه‌كه‌وه، پزیشكه‌كان چه‌ند ئهگهرێكیان داناوه، له‌وانه خوێنبه‌ربوون، كه‌موكوڕى له فرمانى جگه‌ر، بۆیه دواى ئه‌م گریمانانه پشكنینیان بۆ گه‌نجه‌كه كردووه، به‌ڵام له ئه‌نجامى پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌م گه‌نجه ته‌واو سرووشتی و ئاساییه هیچ كه‌موكوڕییه‌كى له‌جه‌سته‌دا نییه، بۆیه پزیشكه‌كان گوتوویانه ئه‌و گه‌نجه‌یش هاوشێوه‌ى %30 ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى فرمێسكى خوێنین ده‌بن، هۆكارى تووشبوونهكهى نه‌زانراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماڵپه‌ڕه رووسییه‌كه نووسیویه‌تى" ئه‌و گه‌نجه چاره‌سه‌ركراوه، بێئه‌وه‌ى ئاماژه بۆ ئه‌وه بكات چۆن چاره‌سه‌ركراوه".