خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر خه‌ڵكى ناوچه كوردستانییه‌كانى له خوێندنه‌وه‌یش دابڕاندووه
لێكه‌وته‌كانى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 به‌رده‌وامه و له‌و كاته‌وه تا ئێسته به‌هۆى ئه‌و خیانه‌ته‌وه چاپه‌مه‌نییه كوردییه‌كان ناگاته شارۆكه‌یه‌كی كوردستانی نزیك له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان كه 140 كیلۆمه‌تر له سلێمانییه‌وه دووره.
ئازاد محه‌مه‌د یه‌كێك له خوێنه‌ری به‌رده‌وامی چاپه‌مه‌نییه كوردییه‌كان رۆژنامه و گۆڤاره‌كان بۆ "وشه" گوتی، پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕۆژنامه‌كانی كوردستان ده‌گه‌یشتنه شارۆكه‌ی خانه‌قین و له ڕێی دوو كتێبخانه‌وه دابه‌ش ده‌كران، به‌ڵام ماوه‌ی دوو ساڵه هیچ ڕۆژنامه و گۆڤارێك ناهێنرێن بۆ ناوچه‌كه.
هاوكات سه‌روه‌ر عه‌لی چالاكی مه‌ده‌نی بۆ "وشه" دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه به هۆی نا ئارامی خانه‌قینه‌وه كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی به‌غدایش ناگاته ناوچه‌كه‌یان له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌و شارۆكه‌یه چاپه‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشه‌وه‌پێ ده‌گه‌یشت.
خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 له‌لایه‌ن گرووپێكى ناو یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئه‌نجام درا كه له ئه‌نجامدا كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى به‌غدا و به سه‌تان پێشێلكارانى به‌رانبه‌ر هاووڵاتییان كرا.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم