مایك پۆمپیوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كرد، تره‌مپ ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى نوێ له دژى رژێمى ئه‌سه‌د به‌كاربهێنێت.
ئه‌مڕۆ له
كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى مایك پۆمپیوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له قاهیره ئاشكراى كرد، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك فرمانى كردووه ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له‌دژ ئه‌سه‌د به‌كاربهێنێت.
پۆمپیو گوتى "سه‌رۆك تره‌مپ ئاماده‌یه بۆئه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له دژى سووریا به‌كاربهێنێت، ئه‌گه‌رهاتوو پێویستى كرد ئه‌وا ئۆپراسیۆنى نوێ له‌دژى سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
له 14ى نیسانى ساڵى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى دا هێرشى مووشه‌كى بۆ سه‌ر رژێمى ئه‌سه‌د ئه‌نجام بدرێت، دواى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ هێرشێكى مووشه‌كى سێ قۆڵى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا بۆ چه‌ندان پێگه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د ئه‌نجام دا.
ئه‌م هێرشه‌ش دواى ئه‌وه هات چه‌ندان ده‌وڵه‌ت و ناوه‌ندى مرۆیى له جیهان رژێمى سووریایان به‌وه تۆمه‌تباركرد كه گازى ژه‌هراوى له دژى خه‌ڵكى شارى دوما به‌كارهێناوه.
دواى رووداوه‌كه‌ش چه‌ند جارێك ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى داوه‌ته سووریا، ئه‌گه‌ر چه‌كى ژه‌هراوى به‌كاربهێنێت ئه‌وا كرده‌ى سه‌ربازى له‌دژدا به‌كاردێت.