دواى ئه‌نجامدانى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ دوو یاساى هه‌مواركراو و مشتومڕكردن له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه كۆتایى به‌دانیشتنى په‌رله‌مان هات و دانیشتنه‌كه بۆ رۆژى شه‌مووى داهاتوو دوا خرا.
ئه‌مڕۆ
په‌رله‌مانى عێراق سه‌عات یه‌كى نیوه‌ڕۆ ده‌ستى به دانیشتنى ژماره 24ى وه‌رزى یه‌كه‌م كرد و له دانیشتنه‌كه خوێندنه‌وه بۆ هه‌ر یه‌كه له یاساى هه‌مواكراوى خانه‌نشینى سه‌ربازى و خانه‌نشینى هێزه‌كانى ناوخۆ كرا.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه وه‌زیرى نوێى كۆچ و كۆچبه‌ران سوێندى یاساى خوارد و وه‌زیرى نوێى په‌روه‌رده‌ش له دانیشتنه‌كه ئاماده نه‌بوو.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه لیژنه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه راسپێدرا بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه بكات كه گوایه سه‌ردانى ئیسرائیلیان كردووه.
سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ردوو لیژنه‌ى هه‌رێمه‌كان و لیژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگرى راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخى شنگال بكه‌ن، چونكه هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه و حه‌شدى شه‌عبى هه‌وڵ ده‌ده‌ن قائیمقامێكى نوێ بۆ شنگال دابنێن و ئه‌نجوومه‌نێكیشیان به نایاسایى دروست كردووه.
دواتر دانیشتنه‌كه له لایه‌ن حه‌سه‌ن كه‌عبیه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، تاوتوێى پرۆژه یاساى بودجه كرا، لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان داواى كرد په‌رله‌مانتاران بۆ پێشخستنى پرۆژه یاساكه پێشنیاره‌كانیان پێشكه‌ش به لیژنه‌كه بكه‌ن.
ئینجا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژى شه‌مووى داهاتوو دواخرا.