گۆرانیبێژی ناسراوى ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مەحموود پور مەهدی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، نوێترین کلیپی گۆرانی بەناوی "عیشقی سۆزیاگ" بڵاو کردەوە.
مەسعوود ئیلاهی دەرهێنەری ڤیدیۆ کلیپەکە له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى : "عیشقی سۆزیاگ گۆرانییەکی کەلهوڕییە و ناوەکەیشی بەزمانی کەلهوڕی ئیلامی گوتراوە، مەبەستمانە لەم ڕووەوە خزمەتی هونەری کوردی بە گشتیی و بەتایبەت تێکست و ئاوازی رەسەنی کەلهوڕی بکەین، کە ئێسته لە ئێران کەمبووەتەوە لەو وڵاتە زیندووی بکەینەوە".
گۆرانی عیشقی سۆزیاگ، لەلایەن ئومێد زاهیرییەوە تێکستەکەی نوسراوە، مەحموود پور مەهدی گۆرانییەکەی وتووە، دیمەنەکانی کلیپەکە لە ئیلام تۆمار کراون، گۆرانییەکە لە ئەرەنجمێنتی موجتەبا جەڤادی یە و مەسعوود ئیلاهی کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.
مەحموود پور مەهدی، گۆرانیبێژی ناسراوى ڕۆژهەڵاتی کوردستانه، خاوه‌نى چه‌ندان كلیپ و گۆرانى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى، به‌رده‌وام هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان گرنگى به كولتوورى كوردى بدات.