هونەرمەندی دیاری کورد ڕۆستەم ئاغالە نوێترین تابلۆی شەوێک پێش ئەنفالی بڵاو کردەوە.
هونەرمەندی شێوەکار ڕۆستەم ئاغالە له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك لهسهر ئهو بهرههمه نووسیویهتى، تابلۆی "شەوێک پێش ئەنفال"ی بە کەرەستە و ڕەنگی پاستیل لە سەرەتای ساڵی 1993 کێشاوە، تا ساڵی 2000 گرانترین تابلۆ بووە فرۆشرابێت، تابلۆی شەوێک پێش ئەنفال، لە ساڵی 1994 لە گەلەری ئەربیل لە قەڵای هەولێر نمایشکراوە و سەفیری بەریتانیا لە ئەنقەرە، بە 17 هەزار دیناری سویسری کڕیوویەتی کە تا ئەوکاتە گرانترین تابلۆ بووە بەو نرخە فڕۆشرابێت.
روونیشى كردووهتهوه كه ئەو کارە هونەرییە تایبەتمەندیی و شێوازو فیگەر و توانای نیگارکێشانی ئەکادیمی ئەو هونەرمەندەی کورد دەناسێنێت، ههربۆیهیش یەکێکە لەو تابلۆ هەرە خۆشەویستانەم کە شانازییان پێوەدەکەم.
ڕۆستەم ئاغالە لە ساڵی 1969 لە شاری کۆیە لە دایک بووە، بەشی وێنەکێشانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە، چهندان پێشانگای تایبهتی کردووەتەوە، چەندین ساڵ لێپرسراوی گهلهری زاموا بووە لهشاری سلێمانی، بەهۆی سەرنجڕاکشێی و تایبەتمەندی تابلۆکانییەوە یەکێکە لە شێوەکارە بەناوبانگەکانی کورد، ساڵانێکی زۆر لەوبوارەدا بەردەوامە، ئەرشیفێکی زۆری لەبواری شێوەکاریی و وێنەکێشاندا هەیە.