ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 10ى كانوونى دووه‌م، له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی شارۆكه‌ی پێنجوێن، هۆڵێكی گه‌وره‌ی یاری كیكۆشین كاراتی، كه یاریه‌كی نوێیه له سنووره‌كه و فێرخوازێكی زۆری هه‌یه كرایه‌وه و پێشتر به‌شداری چه‌ندان پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تیان كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌نه‌س ئه‌مین، لێپرسراوى ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى پێنجوێن، له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، یارى كۆیكۆشین كاراتى، یه‌كێكه له یاریه نوێیه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌تیش شارۆكه‌ى پێنجوێن، ئێسته‌یش له‌لایه‌ن گه‌نجان و فێرخوازانى ناوچه‌كه‌مانه‌وه خواستێكى زۆرى له‌سه‌ره.
زیاتر گوتى، بۆیه ئه‌مڕۆ هه‌ستاین به كردنه‌وه‌ى هۆڵێكى گه‌وره له به‌شى سه‌ره‌وه‌ى شاڕۆكه‌ى پێنجوێن، تا ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاره‌زووى فێربوونى یاریه‌كه‌یان هه‌یه بتوانن سوودى لێوه‌ربگرن، له ئاستى كچان و منداڵاندا له خولێكى ئه‌م ماوه‌یه‌دا، كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستانه‌وه كرایه‌وه، پله‌ى دووه‌ممان به‌ده‌ستهێناوه و له ئێرانیش له‌خولێكدا به‌شداریمان كردووه و پله‌ى باشمان به‌ده‌ستهێنا.
هاوكات دانا عوسمان، ڕاهێنه‌رى یارى كیكۆشین له پێنجوێن، بۆ "وشه" ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه هه‌رچه‌نده ئێسته ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆر له منداڵ تا گه‌نجان خۆیان به‌م یاریه‌وه سه‌رقاڵكردووه و هه‌فتانه به‌پێى خشته‌ى تایبه‌ت ڕاهێنیان پێده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا گرفتى نه‌بوونى شوێنى گونجاو هاوكارى نه‌كردنى ماددیمان له‌لایه‌ن حكوومه‌ت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه هه‌یه.
زیاتر گوتى، له‌مانگى شووباتى داهاتووى ئه‌مساڵدا له وڵاتى ئێران به هۆى نه‌بوونى پاره‌وه ناتوانین به‌شدارى پاڵه‌وانێتییه‌كى ئه‌و یاریه بكه‌ین.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، وه‌ك ناوچه‌یه‌كى سنوورى هه‌رێمى كوردستان له‌م ساڵانه‌ى دوایدا، له‌لایه‌ن گه‌نجان و فێرخوازانه‌وه ئاره‌زوى زۆریان بۆ یاره وه‌رزشیه جیاوازه‌كان هه‌یه، به‌ڵام گرفتى نه‌بوونى شوێن و بێ بوودجه‌ی ته‌نگى پێهه‌ڵچنیوون و داواى هاوكارى ده‌كه‌ن.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى