دوو گه‌نجی كوردستان خۆبه‌خشانه یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌ده‌ن و له رابردوودا كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یان به هاوكاریی خێرخوازان جێبه‌جێ كردووه. ئێسته‌یش ده‌یانه‌وێ له‌م كاره مرۆییه به‌رده‌وام بن.
نورجان مسته‌فا ده‌رچووی به‌شی ئینگلیزیی زانكۆی دهۆك له‌گه‌ڵ سۆزان فه‌همی ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی دهۆك، دوو كچی شاری دهۆكن كه هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه دوو هاوڕێی نزیكی یه‌كترن، دوای دابڕانیان له یه‌كتر به‌هۆی دوو به‌شی جیاوازی خوێندن، جارێكی تر به كاری خۆبه‌خشی زیاتر نزیكی یه‌كتر ده‌بن و خزمه‌تیش به چینی هه‌ژاران ده‌گه‌یه‌نن.
نورجان مسته‌فا بۆ "وشه"ده‌ڵێت، "هه‌ردووكمان وه‌ك دوو هاوڕێ حه‌زمان كرد هاوكاریی پێشكه‌شی خێزانانی هه‌ژار بكه‌ین و دڵیان خۆش بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ویستمان وه‌ك دوو كچ گیانی كاری خۆبه‌خشی له ناو خه‌ڵك بڵاو بكه‌ینه‌وه و چاومان له هه‌ژارانی دهۆكیش هه‌بێت، نه‌ك ته‌نیا ئاواره‌كان كه ئێسته كاری رێكخراوه‌كان ته‌نیا هاوكاریكردنی خێزانه ئاواره‌كانه.
هه‌ردووكیان ئه‌زموونی كاری رێكخراوه‌ییان هه‌یه، پێشتر له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان كاریان كردووه، له‌به‌رئه‌وه پێیان باش بوو ئه‌م ئه‌زموونه‌ی خۆیان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن.
به‌گوته‌ی نورجان، یه‌كه‌م كاریان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی ره‌مه‌زان كه ته‌نیا بۆ ماوه‌ی مانگێك پڕۆژه‌كه درێژه‌ی كێشا و له‌گه‌ڵ سۆزان داوای هاوكارییان له خێرخوازان و كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ندی نزیكی خۆیان كرد بۆ كڕینی جلوبه‌رگی جه‌ژن بۆ منداڵانی خێزانه هه‌ژاره‌كان.
دواتر له سه‌ری مانگی 10ی ساڵی 2018دا بیریان له‌وه كرده‌وه كه نزیكی وه‌رزی زستان ده‌بن، زۆر له‌و خێزانانه‌ی كه زانیاری‌یان له‌لابوو و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ خێزانی تر كه دواتر زانییان هه‌ژارن، ده‌ستیان به جۆرێكی تری هاوكاری كرد و له به‌ره‌به‌ری هاتنی وه‌رزی سه‌رما، پێیان باش بوو به پڕۆژه‌ی كڕین و دابه‌شكردنی جلوبه‌رگی زستانه هاوكاری هه‌ژاران بكه‌ن و ناوی پڕۆژهكهشیان نا "به‌ره‌و زستانێكی گه‌رمتر"، ته‌نانه‌ت كۆگه‌ی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی جلوبه‌رگیان له‌لایه‌ن خێرخوازێك بۆ دابین كرا.
ئه‌و ده‌ڵێت "زانیاریی 200 خێزانی هه‌ژاری دهۆكمان له‌لابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له رێی ئینستاگرام و فه‌یسبووكی خۆمان و هاوڕێیان به به‌رده‌وامی بڵاومان ده‌كرده‌وه كه هه‌ر خێزانێك پێویستی به جلوبه‌رگی زستانه هه‌بێت، ده‌توانێ بێته لامان و سوودی لێ وه‌ربگرێت، له داهاتوو له پڕۆژهماندا ده‌بێت پێداویستی تری گه‌وره وه‌ك كه‌لوپه‌لی ناوماڵ بۆ هه‌ژاره‌كان به هاوكاریی خێرخوازان دابین بكه‌ین".
وشه/ دێژین سدقی