دوو ساڵه هیچ سوودێكی پڕۆژه‌كه دابه‌ش نه‌كراوه
ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی پێنج ساڵه پڕۆژه‌ی چاڤی لاند به ڕووی گه‌شتیاران كراوه‌ته‌وه و له سه‌رانسه‌ری عێراقه‌وه سه‌ردانی ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێسته خاوه‌ن پشكه‌كان وه‌ك خۆی پاره‌ی قازانجیان وه‌رنه‌گرتووه و ده‌ڵێن به ئاشكرا مافیان ده‌خورێت و كه‌سیش قسه و هه‌ڵوێستی نییه.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری چاڤی لاند له سلێمانی كرایه‌وه و تا كۆتای ساڵه‌كه واته له شه‌ش مانگدا، یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانیان كرد و بۆ ئه‌و شه‌ش مانگه قازانج به‌سه‌ر خاوه‌ن پشكه‌كان كه هه‌ر ملیۆنێك دینار له پشكه‌كه 25 هه‌زار دینار دابین كرا، واته كه‌سێك ئه‌گه‌ر پشكه‌كه‌ی چوار ملیۆن دینار بووبێت، 100 هه‌زاری وه‌رده‌گرت.
له دوای ئه‌و ساڵه بۆ ساڵه‌كانی 2014 و 2015 هیچ قازانجێك به‌سه‌ر خاوه‌ن پشكه‌كان دابه‌ش نه‌كرا، ئه‌گه‌رچی چه‌ندان جار ناڕه‌زایه‌تی و گردبوونه‌وه و خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا، به‌ڵام به‌رپرسانی چاڤی لاند گوتیان قازانجیان نه‌كردووه، بۆیه هیچیان دابه‌ش نه‌كردووه.
ساڵی 2016 جارێكی تر قازانج به‌سه‌ر خاوه‌ن پشكه‌كان دابه‌ش كرا به ڕێژه‌ی 8%، له‌مه‌ش 5%ی وه‌ك پاره و 3%ی تر وه‌ك كارتی چوونه ژووره‌وه‌ی پڕۆژه‌كه دابه‌ش كرا، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای خاوه‌ن پشكه‌كان دروست كرد و چه‌ندان جار له ڕێی دادگای سلێمانی هه‌وڵی وه‌رگرتنی مافه‌كانی خۆیان دا، به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌بوو.
له دوای ئه‌وه‌ش، ماوه‌ی دوو ساڵه واته له ساڵانی 2017 و 2018 هیچ قازانجێك به‌سه‌ر خاوه‌ن پشكه‌كان دابه‌ش نه‌كراوه، نازانرێ چ كاتێك قازانجیان پێ ده‌درێت و خاوه‌ن پشكه‌كانیش بێ ئومێد بوون له هه‌موو شتێك و ده‌ڵێن، هیوایان پێی نه‌ماوه.
له ساڵی 2016 ئیداره‌ی پڕۆژه‌كه بڕیاری دا پشكی خاوه‌ن پشكه‌كان زیاد بكات وه‌ك بۆرسه، واته كه‌سێك ئه‌گه‌ر به دوو ملیۆن دینار به‌شداری كردبێت له‌و پڕۆژه‌یه، پشكه‌كه‌ی بۆ هه‌شت ملیۆن به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام خاوه‌ن پشكه‌كان ده‌ڵێن بڕوایان به‌وه نییه، بگره پشكه‌كه نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ش ناكات كه به‌شدارییان كردووه و كه‌س نایكڕێت.
ئێسته كێشه‌یه‌ك بۆ خاوه‌ن پشكه‌كان دروست بووه، له كاتی هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانیان بۆ راگه‌یاندن و میدیاكان داواكردنی مافی خۆیان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پڕۆژه‌كه به بیانووی شێواندنی زانیاری سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت.
خاوه‌نی پشكێك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به"وشه"ی گوت، "هێنده ناڕه‌زایه‌تی و مه‌ینه‌تیمان بینی له‌و پڕۆژه‌یه، هیچ تاقه‌تێكمان نه‌ماوه، كه‌س نییه هانای بۆ ببه‌ین و پشتگیریمان بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه و وه‌رگرتنی مافه‌كانمان."
ئه‌و كه به دوو ملیۆن دینار به‌شداری كردووه و یه‌كێكه له خاوه‌ن پشكه‌كان، ده‌ڵێت، "وازمان له هه‌موو شتێك هێناوه و به‌دوای هیچدا نین، ته‌نیا سه‌یر ده‌كه‌ین بزانین تا كوێ و بۆچی وا ده‌كات، ڕۆژێك دێت مافمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه".
یه‌كێكی تر له‌و خاوه‌ن پشكانه‌ی كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت، به نۆ ملیۆن دینار پشكی هه‌یه، بۆ "وشه" گوتی، چه‌ند سكاڵایه‌كیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه هه‌یه وه‌ك خاوه‌ن پشكه‌كان و ئیداره‌ی پڕۆژه‌كه‌ش سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌یه، به‌ڵام ئیداره‌ی پڕۆژه‌كه نه بۆ سكاڵاكه‌ی خۆیان و نه بۆ سكاڵای خاوه‌ن پشكه‌كان هیچ هه‌ڵویستێكی نییه.
ئاماژه‌ی دا "له ساڵی 2014ـه‌وه قازانج دابه‌ش نه‌كراوه، چونكه له حیسابی كۆتایی هاتووه ته‌نیا 14 ملیۆن دینار قازانج ماوه‌ته‌وه و شایانی دابه‌شكردن نییه، ساڵی 2015 به بیانووی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه یه‌ك ملیار دینار زیانی كردووه، قازانج دابه‌ش نه‌كرا و 2016 نزیكه‌ی 5% به پاره دابه‌ش كرا كه بۆ یه‌ك ملیۆن 50 هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام تا ئێسته نازانرێ داهات و خه‌رجی پڕۆژه‌كه بۆ 2017 و 2018 چه‌نده."
دانا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی چاڤی لاند، به"وشه"ی راگه‌یاند، تا ئێسته هیچ واده‌یه‌ك دیاری نه‌كراوه بۆ دابه‌شكردنی قازانج بۆ ساڵی 2018، چونكه به لیژنه‌یه‌ك ده‌ست ده‌كرێت به دیاریكردنی قازانج و زیان و خه‌رجییه‌كانی پڕۆژه‌كه، ئه‌وه‌یش چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت.
ئه‌و گوتی, "له‌و كاته‌ی پڕۆژه‌كه كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا دووجار قازانج به‌سه‌ر خاوه‌ن پشكه‌كان دابه‌ش كراوه، جارێك به ڕێژه‌ی 5% و جارێكی تر به ڕێژه‌ی 3%، ئه‌و ساڵه‌ش كه قازانج دابه‌ش نه‌كرابێت، هۆكاره‌كه‌ی نه‌بوونی داهات و دۆخه داراییه‌كه بووه، چونكه دۆخی دارایی‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر پڕۆژه‌كه".
به‌گوته‌ی دانا حه‌سه‌ن، كۆمپانیا له هه‌ڵسه‌نگاندنێكدا بۆی ده‌ركه‌وتووه به‌های زه‌وییه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه كه له‌وه‌دا خاوه‌ن پشكه‌كان له كاتی فرۆشتن یان كڕیندا سوودیان پێ ده‌گات.
چاڤی لاند له كۆتایی مانگی شه‌شی 2013 به‌ڕووی گه‌شتیاراندا كرایه‌وه، ده‌كه‌وێته دامێنی چیای گۆیژه له سلێمانی و زیاتر له هه‌شت هه‌زار كه‌س له پڕۆژه‌كه پشكیان هه‌یه.
وشه/ سلێمانی - هۆشیار عه‌لی