دوای ئه‌وه‌ی چۆپی فه‌تاح هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داره هه‌ولێرییه‌كه كرد و بووه خاوه‌نی منداڵێك لێی، بۆ یه‌كه‌مین جار له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسنتاگرام ڤیدیۆى كچهكهیى و خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گۆرانى بۆ ده‌ڵێت و وه‌ك دایك ده‌یلاوێنێته‌وه.
چۆپی فه‌تاح گۆرانیبێژ و دیزاینه‌ری ناسراوی كه‌ركووكی، ساڵی پار له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری كرد، به‌ڵام هیچ وێنه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سه‌ی بڵاو نه‌كرده‌وه كه بووه‌ته هاوژینی، ئێسته له پێگه‌ى فه‌رمى خۆى وێنه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌یشى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
میدیاكان پاش ماوه‌یه‌ك ئاشكرایان كرد، چۆپی له‌گه‌ڵ كوڕه بازرگانێكی شاری هه‌ولێر به ناوی چه‌تۆ كه كوڕی بازرگانێكی ناوداری ئه‌و شاره‌یه به ناوی فه‌دۆ مه‌خمووری كردووه.
هه‌ودارانى وه‌سفى ده‌نگ خۆشییه‌كه‌یان كردووه كه به‌زمانى ئینگلیزى گۆرانیه‌كه ده‌ڵێت و به دایكێێكى نموونه‌یى ناویان بردووه.
"چۆپی فه‌تاح" له ساڵی 1983 له شاری كه‌ركووك له دایك بووه، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، ئه‌گه‌رچی هه‌ر له منداڵییه‌وه له هۆڵه‌ندا ژیاوه و له‌وێش فێری گۆرانیگوتن بووه، ئێسته بووه‌ته یه‌كێك له باشترین گۆرانیبێژه‌كانی كوردستان، ماوه‌یه‌ك كاری پێشكه‌شكاری كردووه، ئێسته‌ش خه‌ریكی بازرگانییه، دووكانێكی جلی ژنانی به ناوی خۆیه‌وه له هه‌ولێر داناوه.