دوای ئه‌وه‌ی كاتی شاجوانێتی ژالیا سیروان كۆتایی هات و شاجوانی نوێ هه‌ڵبژێردرا، له ڕێگه‌ی هه‌ژماره‌كانی خۆیه‌وه له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ده‌ستی به ڕێكلام كردووه، به‌ڵام ئێسته وه‌ك سه‌ره‌تایش نییه ڕێكلامهكانى نزمبوونه‌ته‌وه بۆ جلوبه‌رگ ئه‌مه‌یش بووه‌ته باسى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
دوو هه‌فته‌یه، ماوه‌ی شاجوانێتی ژالیا سیروان شاجوانی ساڵی 2016 و 2017ی كوردستان كۆتای پێ هات، ئه‌مه‌یش به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی نوێی كوردستان بۆ ساڵی 2018 سانا مه‌حموود بوو.
له‌وه‌ته‌ی كاری ژالیا وه‌ك شاجوان كۆتای هاتووه، چاوی كامێرا‌كان و هه‌وادارانی له‌سه‌ر ئه‌ركه نوێكانییهتی و چاوه‌ڕێن بزانن كاری نوێ و چالاكییه‌كانی له‌سه‌ر چ بوارێك ده‌بێت، واته ئه‌گه‌ر شاجوان نه‌ما، ژالیا چی ده‌كات، ئێسته ئه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه كه هیچ كارێكى نییه و خۆى ده‌ژیه‌نێت به كارى ڕێكلام و نازانوهكهى به‌كارده‌هێنێت.
ئه‌م كاره‌ی ژالیا ده‌نگدانه‌وه‌ی له میدیاكان دروست كردووه و ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ گیراوه، چونكه ئه‌ركی ئه‌و وه‌ك شاجوانێتی زۆر گه‌وره‌تر بووه له ڕێكلام و پێیان وایه ده‌بوو هاوكاریی شاجوانی نوێ بكات، نه‌ك خه‌ریكی ڕێكلام بێت.
ژالیا سیروان له ساڵی 1996 له سلێمانی له‌دایك بووه و وه‌ك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه ماوه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2017ش درێژ كرابووه‌وه، تا له‌مساڵدا شاجوانی نوێ هه‌ڵبژێردرا و تاجه‌كه‌ی لێ سه‌ندرایه‌وه.