دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، كه ئه‌مساڵ به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى له داڤۆسى سویسرا ناكات.
میدیاكان به‌پێى تویته‌كه‌ى تره‌مپ ئاشكرایان كردووه، كه نه‌ڕۆیشتنى تره‌مپ به‌هۆى شه‌ڕى نێوان ئه‌و و دیموكراتییه‌كانه له باره‌ى بایه‌خى گه‌وره‌ى ئاسایشى سنوور، بۆیه گه‌شته زۆر گرنگه‌كه‌ى بۆ داڤۆس ئه‌نجام نادات.
ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌هات كه دانوستانەکانی نێوان سەرۆکی ئەمه‌ریکا، دۆناڵد ترەمپ و ئەندامە بە ئەزموونەکانی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس سەبارەت بە دووبارە دەستبەکاربوونەوەی حکوومەت بێ ئەنجام کۆتاییهات.
ترەمپ ڕەخنەی لە دیموکراتەکان گرت کە دژی دابینکردنی پێنج ملیار و 700 ملیۆن دۆلارن لە بوودجەدا بۆ بنیاتنانی دیواری سەر سنووری مەکسیک، لە کۆشکی سپیش لەگەڵ هەریەک لە سەرکردەی کەمینەی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیران، چەک شۆمەر و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، نانسی پێلۆسی کۆبوویەوە.
ڕۆژى چوارشه‌مى ڕابردوو، دیموكراته‌كان ڕ‌ازى نه‌بوون پێنج ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بۆ بنیاتنانى دیوارى جیاكه‌ره‌وه‌ى سنوورى مه‌كیسیك ته‌رخان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆى په‌كخستنى حكوومه‌ت.