به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى كانوونى دووه‌م، ئاسمانی سەرجەم ناوچەكانی كوردستان لە نێوان هەور و هەتاو دەبێت.
جێی باسە تا پله‌كانی گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی حه‌وت پله و نزمترینی یه‌ك پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی پێنج پله و نزمترینی 1- پله ده‌بێت، له شاری دهۆكیش پله‌كانی گه‌رمی له نێوان چوار و 1- پله و له كه‌ركووكیش له نێوانی 10 و دوو دا ده‌بن.
ئەم كاتەی ساڵ رێژەیەكی زۆری باران لە كوردستان باریوە و هەندێك شوێن 940 ملمی تێپەڕ كردووە و لە زۆربەی ناوچەكانیش سەرووی دوو مەتر باران باریووە.