به هۆكاری ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كاره‌بای سه‌رپشك كردووه له به ئه‌مپێركردنی كاره‌با له گه‌رمیان ئه‌و هه‌نگاوه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، چوونكه كاره‌بای ناوچه‌كه له‌ناوچه‌كانی تر باشتره.
سیامه‌ند محه‌مه‌د، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای گه‌رمیان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای گه‌رمیان به پێویستمان نه‌زانیووه له ڕێگه‌ی دانانی جۆزه‌وه كاره‌بای ماڵان به ئه‌مپێر بكه‌ین، چوونكه كاره‌بای نیشتمانی له گه‌رمیان به به‌راورد به ناوچه‌كانی تر باشتره.
زیاتر گوتى، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم كه له ماوه‌كانی ڕابروودا بڕیاری به ئه‌مپێركردنی كاره‌بای ماڵانی داوه بۆ 20 ئه‌مپێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای له ناوچه جیا جیاكانی كوردستان سه‌رپشك كردووه بۆیه ئێمه ئه‌و بڕیاره‌مان جێ به‌جێ نه‌كردووه.
ساڵی پار وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌شێك له ناوچه‌كانی كوردستان، له ڕێگه‌ی دانانی جۆزه‌وه كاره‌بای نیشتمانی به ئه‌مپێر كرد.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى كاره‌بای گه‌رمیان ،ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێ له ڕێگه‌ی زیادكردن و سه‌ربه‌خۆكردنی كاره‌بای گه‌رمیان له ڕێگه‌ی كۆنتڕۆڵی گشتییه‌وه كاره‌با زیاد كرا و ئێسته كاره‌با له ناوچه‌كانی تر زیاتر هه‌یه.
ئه‌گه‌ر چی هاووڵاتییان ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێسته كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده كه‌م بوونه‌ته‌وه و گه‌رمیان بۆ داهاتوو پێویستی به پڕۆژه‌ی به ئه‌مپێركردن و دانانی جۆزه ده‌بێ، به‌رپرسه‌كه‌ی كاره‌با هێمای بۆ ئه‌وه كرد به هۆكاری ئامێره كاره‌بایه‌كانی تایبه‌ت به‌گه‌رمكردنه‌وه له‌م كاته‌دا هاووڵاتییان زۆر كاره‌با به‌كارده‌هێنن و ده‌بێ ده‌ست به كاره‌باوه بگرن.
ئێسته ماوه‌ی 24 سه‌عات كاره‌با له گه‌رمیان هه‌یه نیوه‌ی له‌لایه‌ن مۆلیده‌كانه‌وه دابین ده‌كرێ.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی