به‌هۆى دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما، ڕه‌وشى كه‌شوهه‌واى شارۆكه‌ى پێنجوێن ئه‌مڕۆ هه‌ینى گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه دیارده‌ى به‌ستن ڕوویداوه.
به‌پێى ڕاگه‌یاندراوێكى كه‌شناسى پێنجوێن، كه وێنه‌یه‌كى دراوه‌ته "وشه"، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى كانوونى دووه‌م، به‌هۆى ئه‌و گۆڕانكاریه به‌رچاوه‌ى به‌سه‌ر كه‌شوهه‌واى سنوورى پێنجوێندا هاتووه، پله‌كانى گه‌رما به‌ڕاده‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوون.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، باس له‌وه یشكراوه، كه هۆكارى دروستبوونى دیارده‌ى به‌ستن پێوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه كه پله‌ى گه‌رما له شه‌ودا بۆ چه‌ند پله‌یه‌ك ژێر سفر سه‌دى داده‌به‌زێت.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، 1117 مه‌تر له ئاستى ڕووى ده‌ریاوه به‌رزه، به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى ناوچه‌كه‌شه‌وه كه كوێستانى و شاخاویه ساڵانه له وه‌رزى زستاندا زۆرترین ڕێژه‌ى به‌فر و بارانى لێ ده‌بارێت.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى