له‌كاتى سەردانێکه‌ى بۆ سەر سنوورى تورکیا - سوریا، وەزیرى بەرگرى تورکیا ڕای گەیاند، ئه‌وان ئامادەکارییەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر مەنبه‌ج و ڕۆژهەڵاتى فورات ته‌واو كردووه و له هێرش بردن بەردەوامن و ناگه‌ڕێنه دواوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى كانوونى دووه‌م،
خلوسى ئاکار وه‌زیری به‌رگری توركیا، لەسەردانێکیدا بۆ سەربازگەکانى وڵاتەکەى لە سنوورى سوریا ڕای گەیاند، "پلانى پێویستمان داناوە و ئامادەکارییەکانمان بەردەوامن بۆ هێرشکردنە سەر مەنبه‌ج و ڕۆژهەڵاتى فورات هاوشێوەى ئەو ئۆپراسیۆنانەى لە ماوەى ڕابردوو ئەنجامانداو لەوێ تیرۆریستانى یەپەگە لەو چاڵانە دەنێژن کە لەو ناوچانە هەڵیانکەندوون".
وەزیرى بەرگرى تورکیا به ناڕاستەوخۆیش هێرشى کردە سەر ئەمه‌ریکا لەبەرانبەر ئەو لێدوانانەى بەرپرسانى واشنتۆن گوتى، "هەر کەسێک کە عەقڵى هەبێت دەزانێت لەگەڵ برا کوردەکان هیچ کێشەیەکمان نییە و وەکو گۆشت تێکەڵاوى یەکتر بووین، ئێمه دژى تیرۆرستان شه‌ڕ ده‌كه‌ین نه‌ك كورد".
له 19ى مانگى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كێشێته‌وه، ئه‌مڕۆ پۆمپیو بۆ جارێكى تر دووپاتى كرده‌وه كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رى نابێت له‌و جه‌نگه كه له دژى تیرۆر به‌ڕێوه ده‌چێت.