زیپکە یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە تووشی پێست دەبێت لە کۆئەندامی رووپۆش، زیپکە ئەو گرێ بەرزەی پێستە، شلەیەکی تێدایە و لە ئەنجامی داخستن یا گیرانی رژێنە چەورییەکان و کەناڵی تاڵە مووەکان، بە هاوکاری هەندێک بەکتریای ناو پێست و زۆربوونی چەوریی پێست دروست دەبێت.
د.زانا محه‌مه‌د عه‌باس پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست بۆ "وشه" له‌و باره‌یه‌وه گوتى، "زۆربەی زیپکەکان لە ڕووخسار، مل، شان، پشت و سنگ دەردەکەون، زیپکە لەنێو گەنجان زۆر باوە، بە جۆرێك لە تەمەنی هەرزەکاریدا 70 - 87 % خەڵکی تووشی دەبن".
زیاتر گوتى، "بەگوێرەی سەختییەکەی، زیپکە دەبێتە هۆی خەمۆکی دەروونی و برینی پێست جێدەهێڵێت، بەڵام هەرچەندە زووتر چارەسەر بکرێت، دەرهاوێشتەکانی کەمترن".
بێگومان جۆری خواردن و پێست پێوه‌ندییه‌كی پته‌ویان هه‌یه، چونكه خۆراكی به سوود و ته‌ندروست پێستیش جوانتر ده‌كات، یه‌كێك له كێشه‌كانی پێستیش ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌یه به ڕووخسار و به‌شه‌كانی تره‌وه، بێگومان ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌ش پێوه‌ندی سه‌ره‌كی به جۆری خۆراكه‌وه هه‌یه.
له نێویشیاندا به‌شێكی زۆری ده‌ركه‌وتنی زیپكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ پێكهاته‌ی خۆراكی له‌وانه:
1. بوونی خۆراكی چه‌ور واتا ئه‌و خۆراكانه‌ی رێژه‌ی چه‌وریان زۆره.
2. شه‌كره‌كان به هۆكاری سه‌ره‌كی داده‌نرێت له ده‌ركه‌وتنی كێشه و نه‌خۆشیه‌كانی پێست.
3. كاربۆهێدراته‌كانیش به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری هه‌یه و ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی زیپكه وه‌ك مه‌عكه‌رۆنی.
زیپکە بەربڵاوترین ئەو گرفتانەیە کە تووشی پێستی گه‌نجان ده‌بێت، چەندین شێواز و ڕێگەی جیاوازیش هەن بۆ چارەسەرکردنى، بەڵام زۆرجار چارەسەرکردنەکەى ئاسان نییە.