كه‌مێك پێش ئێسته فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا زۆر به سه‌ختى چیایی کوڕەژاری سه‌ر بە ناوەندی شارەدێی شێلادزێ بۆردومان كرد، به‌مه‌یش ده‌بێته چواره‌م بۆردومان له ساڵى 2019 دا.
ئێقبال عومەر، شایه‌تحاڵى بۆردومانه‌كه و خەڵکی شارەدێی شێلادزێ به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى شێلادزێ سه‌ر به شارۆکەی ئامێدین كرد.
زیاتر گوتى، "بۆردومانه‌كه چیایی کوڕەژار و دەورووبەری بەخۆیەوە گرت کە تەنیا کیلومەترێک لە ناوەندی سەنتەری شارەدێیەکە دوورە، به‌ڵام به‌هۆى ئەوەی کە سوورانەوەی فڕۆکەکان بەردەوامی هەیە تا ئێسته زیانه‌كان نه‌زانراوه، به‌ڵام بۆردومانه‌كه به پاساوى هه‌بوونى بنكه و باره‌گاى په‌كه‌كه‌یه له سنووره‌كه، ئێمه وه‌كو هاووڵاتیانیى شێڵادزێ داوا له‌لایه‌نى پێوه‌ندیدار ده‌كه‌ین كه كار له‌سه‌ر ڕاگرتنى بۆردومانه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گیانى هاووڵاتییان نه‌بێته قوربانى".
له ساڵى 2018 دا فڕۆكه‌كانى توركیا 108 جار و تۆپخانه‌كانیش 91 جار، بۆردومان و تۆپبارانى سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدییان كردووه، له ئه‌نجامدا 17 كه‌س له خه‌ڵكى ناوچه‌كه شه‌هید و برینداربوونه، ملیۆنان دوڵاریش زیان به هاووڵاتییان و ژینگه و گوندنشینان كه‌وتووه.
لەماوەی 11 ڕوژی ڕِابردووی ساڵی 2019 لە سنووری شارۆکەی ئامێدی چوار جار فرۆکەکانی تورکیا بوردومانی ناوچەکەی کردووە.
وشه/ دهۆك