هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیان بە کشانەوە لە سووریا کرد

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، كە لەلایەن واشنتۆنەوە سەركردایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، پڕۆسەی كشانەوەی سووپای ئەمه‌ریكا لە سووریا به‌ فه‌رمى دەستی پێكرد.

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕاى گه‌یاندووه‌، ئه‌مه‌ریكا دەستی به‌ پڕۆسەی كشانەوەی پلان بۆ داڕێژراو لە سووریا كردووه‌.

ئەمڕۆ هەینی 11ى كانوونى دووه‌م، كشانەوەی سووپای ئەمه‌ریكا لە سووریا دەستی پێ‌ كردووە، سه‌ره‌تایش دەستیان كردووە بە كشانەوەی چەك و كەلوپەلە سەربازییەكانیان لە سووریا.

له‌هه‌مان كاتدا سووپای ئەمه‌ریكا دەیان تانك و زرێپۆش و ئۆتۆمبێڵی سەربازی تری لە سەربازگەی ڕومێلان لە حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان كشاندووەتەوە.

له‌ 19ى مانگى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا ده‌كێشێته‌وه‌، ئه‌مڕۆ پۆمپیو بۆ جارێكى تر دووپاتى كرده‌وه‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رى نابێت له‌و جه‌نگه‌ كه‌ له‌ دژى تیرۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.


وشە - محەمەد میران


PM:04:33:11/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌