لە گوندێکی سنوری ڕانیە، بە هۆی نەخۆشیەکەوە نزیکەی سەد ئاژەڵی ماڵی مرداربوونەتەوە.
گوتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ڕای دەگەیەنێت، کە لە گوندێكى سنوورى ڕانیە لە دەڤەری ڕاپەڕین، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌وه نزیکەی سەد سه‌ر ئاژه‌ڵی ماڵی مرداربوونەتەوە.
حوسێن عەبدوڵا، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین به "وشە"ى ڕاگه‌یاند، له گوندى "گه‌رم كه‌نداڵ" ى سنوورى شاره‌دێى حاجیاوا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، به‌هۆى جۆره نه‌خۆشییه‌كه‌وه نزیكه‌ى 100 سه‌ر مه‌ڕی هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندەکە مرداربوونه‌تەوە.
زیاتر گوتى، "نه‌خۆشییه‌كه زه‌ردووییه و هیچ مه‌ترسى نییه كه بگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كانى تر، لە ڕووی ماددیەوە زیانەکانی ئەم ڕووداوە بە نزیکەی 10 ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت".
گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ئاشکراشی کرد، "ڕێوشوێنى پێویست بۆ نه‌خۆشییه‌كه گیراوه‌ته به‌ر و ڕێنمایى پێویستیش دراوه بە خاوه‌ن ئاژەڵەکان".
ڕانیه/ شادان بەکر