به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵى 2018ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت و چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك مووچه وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى كانوونى دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه" ڕاگه‌یاند، ڕۆژی یەکشەم 13ی کانوونی دووەم، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018ی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان هه‌روه‌ها کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان دابەش دەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئەوەیشی ڕاگەیاند، كه ڕۆژی دووشەم مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
ئەمەیش لە کاتێکدایە وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو شه‌شی کانوونی دووەم، دابەشکردنی مووچەی تشرینى یه‌كه‌می ساڵی 2018ى دەست پێ کرد، تا ئێسته‌یش وەزارەتەکانی پێشمەرگە و پەروەردە و دارایی مووچەیان وەرگرتووە.