ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵه‌وه هه‌موو مانگێك به‌غدا بڕى 454 ملیار دینار له كاتى خۆیدا بێ دواكه‌وتن بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت.
هه‌دار بارزانى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى كانوونى دووه‌م، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه له پرۆژه‌ى یاساى بوودجه دراوه‌ته هه‌رێمى كوردستان له ساڵى نوێ، واته له‌م مانگه‌وه ئه‌و پاره‌ى به‌غدا بۆى ده‌نێرێت زیاتر ده‌بێت له پاره‌ى پێشوو و ده‌بێته 454 ملیار دینارى مانگانه.
ئه‌وه‌یشى گوت، ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێردرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له پڕۆژه یاساكه هاتووه و زۆر جێگه‌ى دڵخۆشیه بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه كه له مادده‌ى 10 به‌شى جیم ده‌ڵێت، "هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به ناردنى مانگانه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وته بنێرێت یان نه‌ینێرێت ئه‌وا به‌غدا پابه‌نده به ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
زیاتر گوتى، به‌پێى ئه‌و مادده‌یه به‌غدا له كاتى خۆیدا به‌بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و كه‌سوكارى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه ده‌دات چونكه ناكرێت ململانێكان هاووڵاتیى لێى زیانمه‌ند بێت و له‌م مانگه‌وه واته مانگى یه‌ك ئه‌و پاره‌یه ده‌نێردرێت به 454 ملیار تا جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى