ئهمڕۆ ههینى 11ى كانوونى دووهم، له سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادى شاری سلێمانی، هێزەکانی ئاسایش ڕێگریان لە یادکردنەوە و نمایشکردنی فیلمی "ساکینە جانسز" کرد و نزیکەی 50 کەسیشیان گرت.
بهپێی زانیارییهكانى دهست "وشه" كهوتووه، ئێوارهى ئهمڕۆ ههینى ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان - ڕژاک ویستیان لە سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادیی لە سلێمانی، فیلمەکەی ساکینە جانسز نمایش بکەن و وهك بیرهێنانەوەیەک بۆ ساکینە جانسز و هەڤاڵەکانی، خەڵاتی ساکینە جانسزیش ببەخشن بە لەیلا گوڤەن، بەڵام لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگرییان لێکرا.
زانیارییهكان ئهوهشیان دركاندووه كه هێزەکانی ئاسایش لە سلێمانی نزیکەی 50 کەسیان گرتووه کە زۆرینەیان ژنن، لەناو گیراوەکاندا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ و نیویشى تێدایه.
سۆران حسێن، برای تارا حسێنی گوتەبێژی تەڤگەری ئازادی به ڕۆژنامهنووسانى ڕاگەیاند، ئاسایشی سلێمانی تارا حسێن و زیاتر لە 50 کەسی ترى لە پارکی ئازادی گرتووه.
ئەمەیش دوای ڕێگریکردن لە نمایشی فیلمی تایبەت بە ژیان و خەباتی ساکینە جانسز لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی دێت، لهبهرانبهردا تەڤگەری ئازادی بڕیاریدا لە سەکۆی ئازادی پارکی ئازادی شاری سلێمانی فلیمەکە نمایش بکەن.