ئه‌ندامێكی حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا به لێدوانه‌كانی له میدیاكان سێره‌ی هه‌مووانی خستووه‌ته سه‌رخۆی، دوای ئه‌وه‌ی دووپاتی كرده‌وه كه خۆی كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ده‌یه‌وێ له هه‌ڵبژاردنی 2020 سه‌ركه‌وتوو بێ و پۆستی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت.
گابارد كه به‌شداری له جه‌نگی عێراق كردووه، له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، بڕیارم داوه خۆم كاندید بكه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و له‌م هه‌فته‌یه‌ش به فه‌رمی كاندیدبوونم له به‌یاننایه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نم و داوایش له هه‌مووان ده‌كه‌ن پشتیوانم بن.
سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی "ئه‌لیزابێس وارن" ڕۆژی 31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر ده‌رگای بۆ خۆتۆماركردن بۆ كاندیدی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له 2020 كرده‌وه، سه‌ره‌تایش هه‌موو كادر و ئه‌ندامانی حزبه‌كه بۆیان هه‌یه خۆیان كاندید بكه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له نێو ئه‌ندامانی حزبه‌كه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، یه‌ك كاندید وه‌ك نوێنه‌ری دیموكراته‌كان ده‌مێنێته‌وه.
تۆلسی گابار ته‌مه‌نی 37 ساڵه و یه‌كێكه له په‌رله‌مانتارانی ئه‌مه‌ریكا و دووپاتی كرده‌وه كه دروشمی سه‌ره‌كی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی پرسی جه‌نگ و ئاشتی ده‌بێت.