بۆ هاوكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو هه‌زار سه‌ربازه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له سووریا‌ن، واشنتن ژماره‌یه‌ك هێزی وشكایی و كه‌شتی جه‌نگی به‌ره‌و سووریا به‌ڕێكردووه، تا بێ هیچ كێشه‌یه‌ك و له‌وپه‌ڕی سه‌لامه‌تییه‌وه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێنه‌وه نیشتمانی خۆیان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ڕۆژنامه‌ی "وۆل ستریت جۆرنال"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و هێزانه له ڕێگه‌دان بۆ سووریا تا یارمه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان بده‌ن، هاوكات كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان له ئاوه‌كانی سووریا نزیك ده‌بنه‌وه، تا له ئه‌گه‌ری هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و سه‌ربازانه مووشه‌كبارانی ناوچه‌كه بكات و به‌رگری له هێزه‌كان بكرێت.
ئه‌و ژماره كه‌شتییه سه‌ربازییه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ناردوویه‌تی، كه‌شتیگه‌لی "كیر ئاسارج"ه و به سه‌دان له سه‌ربازانی مارێنز و ژماره‌یه‌ك هه‌لیكۆپته‌ریان پێیه. به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م پێویست و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی له سووریا كشاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته سه‌ربازه‌كان سووریایان جێنه‌هێشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئه‌سیۆشه‌یتد پرێسی ڕاگه‌یاند، كه كشانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به‌شێكه له پرۆسه‌ی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان، ئنجا كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیش ده‌ست پێ ده‌كات.