به‌رپرسێكی پێشووی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل
"یه‌په‌گه" ئاشكرای كرد، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی
شكستهێنان به دانوستاندنه‌كانی نێوان په‌یه‌ده و حكوومه‌تی دیمه‌شق ده‌دات.
ڕێزان حدۆ ڕاوێژكاری پێشووی میدیایی هێزه‌كانی
پاراستنی گه‌ل له ناوچه‌ی عه‌فرین به ئاژانسی "نۆڤۆستی" ڕووسی ڕاگه‌یاند،
ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریمان پێگه‌یشتووه، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری
سووریا جێمس جیفری به ڕوونی چه‌ند په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاڤا
كردووه، تا ناوچه كوردییه‌كان ڕاده‌ستی ئه‌سه‌د نه‌كرێته‌وه و دانوستاندنیشی له‌گه‌ڵ
نه‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌ست به
دانوستاندن ده‌كات و ناوچه سنوورییه‌كان ڕاده‌ستی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی یه‌په‌گه دووپاتی
كرده‌وه، پێویسته دانوستاندنه‌كان به په‌له ته‌واو بكرێن و ناوچه سنوورییه‌كان
بدرێنه‌وه حكوومه‌ت، چونكه له مانگی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆیش به‌ڕێوه ده‌چێ
و پێشبینی ده‌كرێ فشار و هه‌وڵی ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر په‌یه‌ده زیاتر بێ، تا ڕێ له
دانوستاندنه‌كان بگرن.
ڕێزان حدۆ ئاشكرای كرد، به گوێره‌ی ئه‌و په‌یامانه‌ی
جێفری ناردوویه‌تی، پێشبینی ده‌كرێ له ماوه‌ی داهاتوو، ئاسمانی سووریا به ڕووی
فڕۆكه‌كان دنیا دابخرێت و گه‌مارۆی ئاسمانی بخرێته سه‌ر دیمه‌شقه‌وه.