فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، كه ته‌واوكردنی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی له دانیشتنی ئه‌مڕۆ شه‌موو لابراوه و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشی ڕاگه‌یاند.
بڕیاربوو له دانیشتنی ئه‌مڕۆ شه‌مووی
په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌ی بێ وه‌زیرن له حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی، بخرێنه به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران و متمانه‌یان پێ بدرێت، به‌ڵام به‌رده‌وامی ناكۆكییه‌كانی ناوماڵی شیعه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ناوخۆ له‌لایه‌ن فالح فه‌یاز، بووه هۆكاری دواخستنی كابینه‌ی حكوومه‌ت له دانیشتنی ئه‌مڕۆیش دا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئاشكرا كرد، كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌م پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئاگرگرتنی باڵه‌خانه‌ی په‌نادراوان و ئافره‌تانی بێ شوێن و جێگا له ئه‌عزه‌مییه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، دواتریش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای كۆمه‌ڵگای زانستی ده‌كرێت.
له بڕگه‌ی سێیه‌م و چواره‌می دانیشتنه‌كه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و پرۆژه یاسای تاوانه‌كانی زانیاری و كه‌رتی ته‌كنه‌لۆجیا ده‌كرێت، له بڕگه‌ی پێنجه‌میش، پرۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای سندووقی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كانی عێراق ژماره نۆی ساڵی 2012 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت.