نرخی دۆلار بەرز بووەوە

:: AM:10:03:12/01/2019 ‌
دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕەكانی دراو گۆڕینەوە لە شاری هەولێر، بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە دەبینێت و خاوەن دووكانێكی دراو گۆڕینەوە هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ شەموو 12ـی كانوونی دووەم، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی دراو گۆڕینەوەی نرخ بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بۆ هەفتەی ڕابردوو بەدیاریكراوی ڕۆژی پێنجشەم 250 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك بەرز بووەتەوە.

لەبارەی هۆكاری گرانبوونی نرخەكەی گوتی، سەرەتایی هەفتەیە و بەشێك لە بانكەكان لە ڕِۆژانی شەموو داخراون، بۆیە خوسات دەكەوێتە ناو بازاڕەكان.

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار و 250 دینار.


100 یۆرۆ: 137 هەزار و 500 دینار.

100 پاو‌ەند: 153 هەزار دینار

100 لیرەی توركی:  22  هەزار و 500 دینار.

 100 هەزار تمەن: 11 هەزار و 500 دینار

 




وشە - رامیار جەواد