هێشتا له گونده‌كانى سنوورى ئاكرێ كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن توركیاوه بۆردمان ده‌كرێ به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه، به‌ڵام ئه‌و حزبه خۆیشی به رفاندنى هاووڵاتییان به‌رده‌وامه له ئازاردانی خه‌ڵكی سنووره‌كه. دوایین جاریش رفاندنى هاووڵاتییه‌ك بوو له‌ناو باخ و ره‌زه‌كانى خۆى و دواتر چه‌ند ڕۆژێك له گرتنى ئازاد كرا.
كۆتایی مانگى كانوونى یه‌كه‌مى رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه به به‌رده‌وامى بۆردمان كراوه له گوندى "كافیا" له سنوورى ئاكرێ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "حاجی عیسا ساڵح" له كاتێكدا له‌ناو باخه‌كه‌یدا سه‌رقاڵی كار بووه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه رفێنراوه و تا ئێسته‌یش ئازاد نه‌كراوه.
"وشه" له دواداچوونى بۆ ئه‌و رفاندنه و گه‌یشت به كه‌سێكى نزیك له رفێندراوه‌كه كه داوای كرد ناوی ئاشكرا نه‌كرێت له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خزمه رفێندراوه‌كه‌ی، ڕاى گه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییه دواى چه‌ند ڕۆژێك گرتنى له‌لایه‌ن په‌كه‌كه ئازاد كراوه، به‌ڵام په‌كه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه.
له سنوورى گونده‌كانی ئاكرێ و ئامێدی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندان جار هاووڵاتییان به پاساوى جیا جیا له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه رفێندرلون و دوای لێپرسینه‌وه و چه‌ند پرسیارێكی ورد ئازاد كراون.
یه‌كێك له وێنه‌گرانی سنووری شاره‌دێی دینارته له ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردوو له ناوچه شاخاویه‌كان گیراوه كه خه‌ریكی وێنه و ڤیدیۆ و كاری دیكومێنتاری بوو له سروشتی ناوچه‌كه‌دا، له چه‌ندان ڕۆژی رابردوویش گه‌نجێكی شێلادزێ دوای دوو رۆژ گیران، ئازاد كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كى "وشه" له گوندى "لاتكا" كه رووداوى رفاندنه‌كه‌ى حاجی عیسا تێیدا ئه‌نجام دراوه، ددانی به‌وه‌دا نا كه خه‌ڵكى سنووره‌كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه گوشارى زۆریان له‌سه‌ره، بۆیه ناتوانن به ڕوونى باسى ئه‌و ڕووداوانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ.
سه‌رچاوه‌كه زانیارییه‌كانى "وشه"ى پشتڕاستكرده‌وه. به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا یاسین لاتكه‌ى موختارى گونده‌كه ئاماده نه‌بوو هیچ زانیارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بدركێنى.
لاى خۆیه‌وه شه‌عبان خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی دینارته‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئاكرێ، به"وشه"ی، راگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به پاساوی بوونی بنكه و باره‌گای پارتی كرێكارانی كوردستان، چه‌ندان جار گونده‌كانی دینارته‌یان بۆردمان كردووه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه په‌كه‌كه مه‌ترسی كوشتن و رفاندنى له‌سه‌ر هاووڵاتییانى ئه‌و سنووره دروست كردووه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام ناوچه‌كه به‌هۆى ئه‌وانه‌وه بۆردمان ده‌كرێ.
تا ئێسته هیچ ئامارێك له‌سه‌ر رفاندن و گرتنى هاووڵاتییانى ئه‌و سنووره له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه نییه، به‌ڵام ئیسماعیل موسته‌فا قایمقامی شارۆكه‌ی ئامێدی، به"وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا 17 كه‌س شه‌هید و بریندار بوون و له رێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه داوای قه‌ره‌بوو بو قوربانیان ده‌كه‌ن.