بەرپرسی یەكێك لە كۆمپانیاكانی بواری كڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی ئاشكرای دەكات، نرخی زەوی و شوقە لە شاری هەولێر بەزربوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەمڕۆ شەموو 12ـی كانوونی دووەم، هەردی سەلام خاوەنی كۆمپانیای خانووبەرەی حاجی سەلام لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، نرخی زەوی لە هەولێر بەزر بووەتەوە و چەند هۆكارێك هەبووە بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی زەوی و خانووبەرە لە ساڵی 2018.
ئاشكرای كرد، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكان بریتین لە ئارامی و سەقامگیری ئاسایش و كەمبوونەوەی رێژەی پاشەكەوت و گەڕانەوەی كۆمپانیا بیانییەكان و سەركەوتنی هەڵبژاردن و دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەك.
ئاماژەی دا، ئەوانەی هۆكاری نزمبوونەوەی نرخەكان بوون لە ڕابردوو، بریتی بوون لە هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و نەبوونی خزمەتگوزاری لە هەندێ ناوچە و زۆری رێژەی باجی خانووبەرە و باجی داهات، كۆی گشتی شەش مانگی دووەم بەرانبەر بە شەش مانگی یەكەم %7.09 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینییەوە.
روونی كردەوە، نرخی فرۆشتنی خانوو لە ساڵی 2018 لە شەش مانگی یەكەم دابەزیبوو، بەڵام لە شەش مانگی دووەم بەتێكڕا %28.10 بەرز بووەتەوە، نرخی خانووی كرێش %7.28 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
لە ساڵی 2018 لە شەش مانگی یەكەمی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیبوو، بەڵام كۆی گشتی لە ماوەی ساڵێك %6ی نرخەكان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، نرخی زەوی كشتوكاڵیش %89 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. ئەوە بەپێی ڕاپۆرتی كۆمپانیا.